سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئاشكرای كرد، قاسم سوله‌یمانى ئه‌ركى ئه‌نجامدانى دانوستاندنه‌كانى له ئه‌ستۆ گرتووه له دژى به‌ره‌ى سعوودیه و به‌دیهێنانی رێككه‌وتنێك له نێوان كورد و شیعه، بۆ پێكهێنانى گه‌وره‌ترین فراكسیۆن له‌ناو په‌رله‌ماندا.
سه‌رچاوه‌كه به پێگه‌ی
"بغداد الیوم"ی ڕاگه‌یاندووه، به گوێره‌ی زانیارییه‌كان قاسم سوله‌یمانى سه‌رۆكی فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران هه‌وڵ ده‌دات كورد و شیعه رێككه‌وتنێك ئه‌نجام بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى گه‌وره‌ترین فراكسیۆن له په‌رله‌مانى عێراق دروست بكه‌ن و دواتریش حكوومه‌ت پێك بهێنین.
سه‌رچاوه‌كه باسى له‌وه كردووه هه‌وڵه‌كه‌ى سوله‌یمانى بۆ ئه‌وه‌یه تا به‌ره‌ى لایه‌نگرى سعوودیه له عێراق سه‌رنه‌كه‌وێت.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، كه قه‌واره‌كانى فه‌تح و ده‌وڵه‌تى یاسا له شیعه‌كان و پارتى و یه‌كێتى له كوردان له‌ناو رێككه‌وتنه‌كه ده‌بن كه سوله‌یمانى هه‌وڵى بۆ ده‌دات.
له‌باره‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانیش كه سه‌رۆكایه‌تى هاوپه‌یمانى نه‌سر ده‌كات، سه‌رچاوه‌كه گوتوویه‌تى ئه‌میش له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنه‌كه ده‌بێت و عه‌بادى به‌ڵێنى داوه حزبى ده‌عوه جێ نه‌هێڵێت.
دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له 12ی ئایار/مایۆ و ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان، هه‌ریه‌ك له قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتنه عێراق بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان هان بده‌ن، به‌و جۆره‌ی ئه‌وان ده‌یخوازن حكوومه‌تی داهاتووی عێراق پێكبهێنرێت.