نیمار چوونی بۆ ریال مەدرید یەكلایی كردەوە

:: AM:11:52:28/05/2018 ‌

نیمار دا سیلڤای ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی پاریس سان جێرمانی فرشەنسی كۆتایی بەو دەنگۆیانە هێنا كە ماوەیەكە سەبارەت بە چوونی بۆ یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بڵاو دەكرێنەوە.

ماوەیەكە رۆژنامە جیهانییەكان ئاماژە بەوە دەكەن نیمار لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا ریزی یانەی پاریس سان جێرمان جێدێڵێ و دەگەڕێتەوە خولی ئیسپانیا و لە ریزی یانەی ریال مەدرید درێژە بە ژیانی وەرزشی دەدات.

لەمبارەیەوە نیمار لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا كە ماڵپەڕی (سۆكەر وای)ی بەڕازیلی گواستوویەتییەوە رایگەیاند: ئێستا تەنیا بیر و هۆشم لەلای هەڵبژاردەی بەڕازیل و مۆندیالی 2018ی رووسیایە و بیر لە هیچ شتێكی تر ناكەمەوە.

زیاتر گوتی: چوونم بۆ یانەی ریال مەدرید ئەوەی لەمبارەیەوە بڵاو دەكرێتەوە تەنیا گۆتە گۆتە و تەنانەت پێویست ناكات و شایستە نییە وەڵامیشیان بدەمەوە.

نیمار /26 ساڵ/ كە هاوینی رابردوو بە بەهای 222 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی بەرشەلۆنەی ئیساپنی پەیوەندی بە یانەی پاریس سان جێرمانەوە كرد، لە وەرزی ئەمساڵدا لەسەرجەم پاڵەوانیەتییەكان 28 گۆڵی بۆ یانە نوێیەكەی تۆمار كرد و 18 گۆڵی تریشی بۆ هاوڕێكانی دروست كرد.





وشە - ئامانج ئه‌كره‌م