ریزبەندی باشترین تێنسكارانی جیهان بڵاو كرایەوە

:: PM:12:31:28/05/2018 ‌

یەكەتیی تێنسی جیهانی ئەمڕۆ دووشەم ریزبەندی باشترین تێنسكارانی جیهانی بڵاو كردەوە و تێیدا رافایێل نادالی تێنسكاری ئیسپانی بەیەكەم تێنسكاری جیهان دیاری كرد.

نادال لە ریزبەندی یەكەمی باشترین تێنسكارانی جیهان هات بە كۆكردنەوەی 8770 خاڵ دوای ئەوەی چەند رۆژێك پێش ئێستا ناسناوی پاڵەوانیەتیی رۆمای بەدەستهێنا، لە ریزبەندی دووەمیش رۆجێ فیدڕەڕی تێنسكاری سویسڕی هات بە جیاوازی 100 خاڵ.

یەكەتیی تێنسی جیهانی ریزبەندی 10 باشترین تێنسكارانی جیهانی بەمشێوەی خوارەوە بڵاو كردەوە:-

1- رافایێل نادالی ئیسپانی 8770 خاڵ

2- رۆجێ فیدڕەڕی سویسڕی 8670 خاڵ

3- ئەلكسندەر زڤیریفی ئەڵمانی 5615 خاڵ

4- مارین سیلیچی كڕواتی 4950 خاڵ

5- گریگۆر دیمیترۆفی بولگاری 4870 خاڵ

6- خوان مارتین دل پوترۆی ئەرجەنتینی 4450 خاڵ

7- كیڤن ئەندرسۆنی ئەفریقای باشوور 3635 خاڵ

8- دۆمینیك تیمی نەمساوی 3355 خاڵ

9- دیڤید جۆڤینی بەلجیكی 3020 خاڵ

10- جۆن ئیسنەری ئەمەریكی 2980 خاڵ.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م