ساڵانە لە دهۆك 35 منداڵ تووشی نەخۆشی شێرپەنجە دەبن

:: PM:05:36:28/05/2018 ‌
نەخۆشخانەی هێڤی لەشاری دهۆك داهاتی سندووقی كۆمەكی منداڵانی توشبووی بە نەخۆشی شێرپەنجە بڵاو كردەوە و لەماوەی یەك ساڵیشدا 138 ملیۆن بۆ چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجەی منداڵان خەرج كراوە.

ئەمڕۆ دووشەم 28ی ئایار/ مایۆ، د.نزار بەكر بەرێوەبەری نەخۆشخانەی هێڤی كە تایبەتە بە منداڵان لە دهۆك لە كونگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، لە ماوەی ساڵی رابردوو تا ئێستە 190 ملیۆن و 26 هەزار دینار داهاتی سندووقی كۆمەكی نەخۆشییەكانی شێرپەنجە بووە و لەو بڕە 138 ملیۆن و 36 هەزار 450 دینار بۆ چارەسەركردنی منداڵانی شێرپەنجە خەرج كراوە.

زیاتر گوتی، بە داهاتی سندووقی منداڵانی شێرپەنجە دەتوانین ئامێرێك تایبەت بەو نەخۆشییە بكڕین كە تا ئێستە لە پارێزگای دهۆك بوونی نییە.

بەپێی ئامارەكانی ئەو نەخۆشخانەیە، تا ئێستە لە سنووری پارێزگای دهۆك 110 منداڵی توشبوو بە شێرپەنجە ڕزگار كراون، بەڵام ساڵانە نزیكەی 35 منداڵ تووشی نەخۆشی شێرپەنجە دەبن.

دهۆك/ نەوزاد هلۆری





وشە - سه‌رخێڵ هاشم