كۆمسیۆن پارێزگارە عەرەبەكەی كەركووكی بەدرۆ خستەوە

:: PM:09:48:28/05/2018 ‌
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆ هەڵبژاردنەكانی عێراق واژووی راكان جبووری پارێزگارە عەرەبەكەی كەركووك بڵاو دەكاتەوە كە لەسەر نووسراوی بنكەیەكی دەنگدان كردوویەتی و دووپاتی لەسەر ئەوە كردووەتەوە كە گوایە رێوشوێنەكانی كۆمسیۆن هاوتا و راستن.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم 28ی ئایار/ مایۆ، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق بەڵگەیەكی بڵاو كردەوە كە "وشە" وێنەیەكی بڵاو دەكاتەوە و تێیدا، ناو و واژوو و ژمارە تەلەفۆنی راكان جبووری، پارێزگارە عەرەبەكەی كەركووكی لەسەرە و تیایدا رەزامەندیی دەربڕیووە و رێوشوێنەكانی كۆمسیۆنی بە هاوتا و راست دەزانێت.

كۆمسیۆن ئەو بەڵگەیەی وەك وەڵامێك بۆ راكان جبووری بڵاو كردووەتەوە كە ڕای گەیاندبوو، كۆمسیۆن یاری بە دەنگەكان كردووە. بەڵام بەم بەڵگەیە كۆمسیۆن ئابڕووی پارێزگارە عەرەبەكەی كەركووكی برد و دەركەوتووە كە پارێزگارە عەرەبەكە لەژێر پاڵەپەستۆی لایەنێكی سیاسیی هێرشی كردووەتە سەر كۆمسیۆن.

ئەو كێشەیەی نێوان پارێزگاری كەركووك و كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق دوابەدوای ئەوە هات كە عەرەب و توركمانەكانی كەركووك ڕایان گەیاند، ساختەكاری لە هەڵبژاردنەكاندا كراوە و كۆمسیۆن لێی بەرپرسە.
 




وشە - سه‌رخێڵ هاشم