چۆن بە ڤیتامینەكان ڕێ لە قەبزی دەگریت؟

:: PM:01:44:15/07/2018 ‌
كاتێك خۆراكی رۆژانە رێژەی ڕیشاڵی تێدا كەم دەبێتەوە، جوولە و وەرزش و چالاكی جەستەییش ئەنجام نەدەیت، ئەوا هەموو ئەم كارانە دەبێتە هۆی دروستبوونی قەبزی، بەڵام هەندێك ڤیتامین هەن هانی ریخۆڵەكان دەدەن كە چالاك بن و یارمەتی كردنەدەرەوەی پاشەرۆ دەدەن.

یەكەم : ڤیتامین C ،جگە لە تایبەتمەندی دژە ئۆكسید ئەم ڤیتامینە یارمەتی ریخۆڵەكان دەدات كە چالاك بن، لەش تەنیا توانای مژینی بڕێكی دیاریكراو لە ڤیتامین C هەیە ئەو ماوەیەش لە ریخۆڵەكاندا دەمێنێتەوە دەبێتە هۆی نەرمكردنەوەی پیسایی و كردنەدەرەوەی بۆ دەرەوەی لەش، ئەو ڤیتامینە لە پرتەقاڵ، كێوی، برۆكلی، سەوزەكان بوونی هەیە.

دووەم: ڤیتامین B5، ترشی ڤیتامین B5 یارمەتی دیواری ناوەوەی ریخۆڵەكان دەدات، ئەمەیش هۆكارێكە بۆ ڕێگرتن لە قەبزی، ئەو خۆراكانەی كە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین B5 وەكو برۆكلی، كوارگ، گەنمەشامی، ئاڤۆگادۆ، ماسی سەلەموون.

سێیەم: ڤیتامین B9 ترشە و ڕیشاڵی تێدایە و یارمەتی ریخۆڵەكان دەدات و  بەرهەمهێنانی ترشی هەرس زیاد دەكات، تێكشكاندنی خۆراك ئاسان دەكات، بەمەش ڕێ لە قەبزی دەگرێت، بە ڕێژەیەكی زۆر ئەم ڤیتامینە لە بەزالیا و سپێناخ بوونی هەیە. 

چوارەم: ڤیتامین B12، بە كۆبالامینیش ناسراوە، یارمەتی ڕەوانی ریخۆڵەكان دەدات و ڕێ لە دروستبوونی قەبزی دەگرێت، شارەزایانی پزیشكی دەڵێن ئەم پێكهاتەیە ڕێ لە هێڵنجدان و شەكەتی دەگرێت و یارمەتی بەرهەمهێنانی وزەی لەش دەدات، لە گۆشتی سوور، جگەر، هێلكە، ماسی، گوێچكە ماسی، قرژانگ، شیر، پەنیر، بوونی هەیە



وشە - ئاوات ئازاد