دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی نێوان سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا له هێلسنكی فینله‌ندا، ڤلادیمێر پوتین له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ فۆكس نیوز ئاشكرای كرد كه زۆر بابه‌تی گرنگ گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه و كاره‌كان به‌ره‌وه باشتر ده‌ڕۆن، له‌گه‌ڵ تره‌مپیش هاوڕابوون رێككه‌وتنی ستارت به ورده‌كاری زیاتره‌وه درێژ بكه‌ینه‌وه.
ئاژانسی
sputnikی ڕووسی كه ناوه‌ڕۆكی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی پوتینی سه‌رۆكی ڕووسیای بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا نووسیویه‌تی كۆبوونه‌وه‌كه سه‌ركه‌وتوو بووه و بابه‌تی زۆر گرنگ له‌نێوان پوتین و تره‌مپ گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه و ئه‌م دیداره ده‌رگایه‌كی نوێی كردووه‌ته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان.
پوتین له‌میانه‌ی قسه‌كانی گوتوویه‌تی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ به سه‌ره‌تایه‌كی باش ده‌ستمان پێ كرد و كاره‌كان به‌ره‌و باشتر ده‌ڕۆن، هه‌روه‌ها ئاماده‌ییمان پێشان داوه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هه‌مانه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ستراتیجیه‌تى چه‌كی ناوكی له نێوان واشنتن و مۆسكۆ، هاوكات ڕێككه‌وتنی ستارت كه له 2021 ته‌واو ده‌بێت، ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ واشنتن بۆ واده‌یه‌كی درێژتر به ورده‌كاری زیاتره‌وه نوێی بكه‌ینه‌وه.
ئاماژه‌ی داوه، هیوادارین له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه ئه‌مه‌ریكییه‌كانمان بگه‌ین به چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ ئاڵۆزییه‌كانی نێوانمان، هه‌روه‌ها ستراتیجیی سه‌قامگیری و ئاشتی له ناوچه‌كه بڵاو بكه‌ینه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی مۆسكۆ ئامانجی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و گه‌شه‌كردنی ئابوورییه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا.
له‌باره‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی كۆریای باكور، پوتین گوتی، سه‌رۆك تره‌مپ هه‌وڵی زۆری داوه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له كێشه‌كه بكات، به‌ڵام كاتی پێویست ده‌بێت بۆ دڵنیایی وه‌رگرتن، ڕووسیاش ئاماده‌یه هاوكاری و یارمه‌تی پێشكه‌ش بكات.
به‌ر له ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی نێوان تره‌مپ و پوتین شاره‌زایان ئاماژه‌یان به‌وه كردبوو كه باسكردنی پرسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌رئه‌نجامی دیداره‌كه ئاسان ناكات، به‌ڵام وه‌ك پوتین ڕوونی كردووه‌ته‌وه نزیك بوونه‌ته‌وه له ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا كۆتایی هاتووه.
ڕێككه‌وتنی ستارت واته په‌یمانناممه‌ی سنووردانان بۆ چه‌كی ستراتیجی، له نێوان ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو له 31ی ته‌مووز/یۆلیۆی 1991 میخایل گۆرباتچۆف و جۆرج بۆشی باوك واژوویان كرد، ڕێككه‌وتنه‌كه له 5ی كانوونی یه‌كه‌م دیسێمبه‌ر به كۆتا هات و له هه‌شتی نیسان/ئه‌پریلی 2010 نوێ كرایه‌وه، ئێسته‌یش جارێكی تر واده‌كه‌ی به كۆتا دێ و بڕیاره تره‌مپ و پوتین درێژی بكه‌نه‌وه.
ستارت به گه‌وره‌ترین و كاریگه‌رترین ڕێككه‌وتن داده‌نرێ بۆ نه‌هێشتنی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی ناوكی له‌سه‌ر گۆی زه‌وی، هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیایش به‌ڵێنیان تێدا داوه كه له هه‌ر دۆخێك بێ، په‌نا بۆ چه‌كی ناوكی نه‌به‌ن.