ئه‌م گرته ڤیدیۆیه‌ى خواره‌وه كه تیایدا دەردەکەوێت چه‌ندان شێفى هیندى به كارامه‌یى و خێرایى و به کەرەستەی ساده له‌سه‌ر شه‌قامى هیندستان زه‌ڵاته‌ى میوه و سارده‌مه‌نى و شه‌ربه‌ت و جۆره‌ها خواردنى شیرن و بریانى و كه‌باب و جۆره بر‌ژاو و كوڵاوه‌كان له خواردن و خواردنه‌وه بۆ خه‌ڵك ئاماده ده‌كه‌ن.
هه‌ركاتێك سه‌ردانى هیندستانتان كرد به مه‌به‌ستى گه‌شتیارى یاخوود خوێندن یان بۆ نه‌خۆشى، ئه‌وه شه‌وێك به‌ناو شهقامهكانى پایتەختدا بڕۆن تا بتوانن تامى خۆشترین خواردنه‌كانیان بكەن بە نرخێكى هه‌رزان.
ھندستان وڵاتێکی ڕووبەر گەورەیە بەجۆرێک کە حەوتەمین وڵاتی گەورەی جیھانە لەڕووی ڕووبەرەوە وە وڵاتەکە دەکەوێتە باشووری کیشوەری ئاسیا کە بە شێوەی کۆماری فیدراڵی بەڕێوە دەبرێت.
پایتەختەکەی شاری دێھلی نۆیە و دراوەکەی ڕووپیەی ھیندییە ھەروەھا ڕێژەیەکی زۆری خەڵکی تیایە ھەروەھا ساڵانە ڕێژەیەکی زۆر برنج بەرھەم دێنێت. بەپێیئاماری ساڵی 2011 ژمارەی دانیشتووانی ھیند نزیکەی 1.2 ملیار کەس بووە ئەوەش دووەم گەورەترین وڵاتە لەڕووی ڕێژەی دانیشتووان. ناوی ھیندستان لەوشەیەکی یۆنانییەوە ھاتووە ئەویش وشەی ھیندووسە (Indus) کە بەمانای ئەو کەسانە دێت کە لە نزیک ڕووباری سیند دەژین. ھیندستان بە وڵاتێکی فرە زمان و ئایین و چاند دەناسرێتەوە.