پێگه‌یه‌كى عه‌ره‌بى ئاشكراى كرد، ئه‌مه‌ریكا داواى له عێراقییه‌كان كردووه حكوومه‌تێكى كاتى به ناوى رزگارى نیشتمانى پێك بهێنن و حه‌یده‌ر عه‌بادیش سه‌رۆكایه‌تى بكات.
پێگه‌ى
"خه‌لیج ئۆنلاین" دوێنێ بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ریكا به لایه‌نه عێراقییه‌كانى گوتووه ئه‌و ئاژاوه و په‌شێوییه‌ى ئێسته له عێراق هه‌یه، رێ به بوونى حكوومه‌تێكى كاتى بۆ رزگارى نیشتمانى دابمه‌زرێت بۆ ماوه‌یه‌كى كاتى له ژێر چاودێریى و سه‌رپه‌رشتییه‌كى نێوده‌وڵه‌تى".
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌م جۆره حكوومه‌ته سیناریۆیه‌كى نوێى داناوه و به‌سه‌رۆكایه‌تى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئێسته ده‌بێت، دووپاتى ده‌كاته‌وه ئێسته كۆششه‌كان له نێوان ئه‌مه‌ریكا و سه‌ركرده عێراقییه‌كان له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى عێراق به‌رده‌وامه.
هه‌موو ئه‌و زانیارییانه به ناوى سه‌رچاوه‌ى نه‌ناسراو بڵاو كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام پێگه‌كه چه‌ندان به‌رپرس و په‌رله‌مانتارى له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت دوواندووه، یه‌كێك له‌وان كامل غه‌ریریی په‌رله‌مانتاره كه گوتوویه‌تى، "پێكهێنانى حكوومه‌تێكى كاتى له‌م بارودۆخه‌ى سه‌خت و هه‌ستیاره‌دا، كارى بیرۆكراتى ده‌وه‌ستێنێ و به‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تى ره‌وت و حزبه‌كان زاڵ ده‌بێت، كه شانۆى سیاسی‌یان داگیر كردووه، واش ده‌كات حكوومه‌ت ئاسووده‌تر كاره‌كانى ئه‌نجام بدات".
ئه‌م په‌رله‌مانتار دووپاتی ده‌كاته‌وه، حكوومه‌تى رزگارى نیشتمانى ده‌توانێ هه‌موو ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكات كه له 20 ساڵى رابردوو كه‌ڵه‌كه بوون".
پێشتریش ئه‌یاد عه‌لاوی جێگری سه‌ركۆمار و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی "وه‌ته‌نییه" داوای پێكهێنانی حكوومه‌تێكی له‌مشێوه‌یه‌ی كرد، بۆ ڕزگاركردنی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق له‌و دۆخه دژوار و پڕ ته‌نگژه‌یه‌ی تێی كه‌وتووه.