ڕولا سه‌عد گۆرانیبێژی ناسراوی لبنانی، بڕیاری داوه شه‌وی سه‌ری ساڵ له شاری سلێمانی ئاهه‌نگ بگێڕێ.
ئه‌و گۆرانیبێژه که به‌هۆی شهخوشهنگی، سه‌ما سه‌رنجڕاکێش و ستایله جیاوازه‌که‌ی له ڕووی هونه‌رییه‌وه، جه‌ماوه‌رێکی تایبه‌تی بۆ خۆی دروست کردووه و له باشووری کوردستانیش هه‌واداری هه‌یه، بۆی نه‌یتوانی ڕه‌تی ئه‌و گرێبه‌سته بکات که له هۆتێلێکی شاری سلێمانی بۆی هاتووه.
ڕوولا ئه‌مه جاری یه‌که‌م نییه بێته هه‌رێمی کوردستان، پێشتریش ئاهه‌نگی له شاری هه‌ولێر کردووه، ئه‌م جاره له هۆتێل ڕامادا له شاری سلێمانی ئاهه‌نگی شه‌وی سه‌ری ساڵ به‌ڕێوه ده‌بات.
یه‌کێ له هۆکاره‌کانی ڕۆلای پێ ناسراوه، گوتنی گۆرانییه به زۆربه‌ی شێوه‌زاره عه‌ره‌بییه‌کان، ته‌نانه‌ت له گوتنه‌وه‌ی گۆرانییه‌کانی "سه‌باح" گۆرانیبێژی دێرینی لبنانی سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه و توانیویه‌تی جارێکی تر گۆرانییه‌کانی ئه‌و زیندوو بکاته‌وه.
سه‌رچاوه: تایبه‌ت