نوێنه‌رانی ویلایه‌تی فیرمۆنت له ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا پرۆژه یاسایه‌كی نوێیان خستووه‌ته ڕوو، له ناوه‌رۆكی پرۆژه‌كه‌یش هاتووه كه هه‌ر كه‌سێكی خوار ته‌مه‌نی 21 ساڵی مۆبایله زیره‌كه‌كان به‌كاربهێنێت، به گوێره‌ی یاسا سزا بدرێت.
میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا بڵاویان كرده‌وه، ئه‌و پرۆژه‌یاسایه سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن سیناتۆر جۆن رۆدگرز خراوه‌ته ڕوو، كه له‌و ڕێگه‌یه‌وه هه‌ر كه‌سێكی كه‌متر له 21 ساڵ مۆبایله زیره‌ك و پێشكه‌وتووه‌كان به‌كار بهێنێت، ئه‌وا بۆ ماوه‌ی ساڵێك ده‌خرێته گرتووخانه‌وه، یان به بڕی هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی سزا ده‌درێ و پێویسته ئه‌و پاره‌یه ببژێرێت.
ئه‌و سیناتۆره به‌رگری له پرۆژه یاساكه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێ، گه‌نجان به‌ر له ته‌مه‌نی پێگه‌یشتن نابێ ئاڵووده‌ی مۆبایله زیره‌كه‌كان بكرێت، ئه‌مه كاریگه‌ری ترسناك له‌سه‌ر ته‌ندروستی و داهاتوویان دروست ده‌كات، بۆیه پێویسته هه‌مووان پشتیوانی پرۆژه‌كه بن، بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی پیران وه‌ك یاسایه‌ك بڕیاری لێ بدرێت و بخرێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.
گه‌نجان به‌هۆی مۆبایلی زیره‌كه‌وه ئاڵووده‌ی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان ده‌بن و ژیانیان تێك ده‌چێت
زیاتر
گوتی، گه‌نجان له خوار ته‌مه‌نی 21 ساڵ به ته‌واوی عه‌قلیان گه‌شه‌ی نه‌كردووه و به زوویی ئاڵووده‌ی شته‌كانی ده‌وروبه‌ریان ده‌بن، كاتێكیش ئاڵووده‌ی مۆبایلی زیره‌ك و یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان بن، ئه‌وا كه‌سانی توندڕۆیان لێ ده‌رده‌چێ و به هیچ شێوه‌یه‌ك گرنگی به خوێندن و قوتابخانه و فێربوونی زانست و زانین ناده‌ن، ئه‌مه‌یش كێشه بۆ داهاتووی گه‌له‌كه‌مان دروست ده‌كات.
ئه‌و ده‌ڵێ، گه‌نجان له ڕێی یاریی كێبه‌ركێی ئۆتۆمبێل و كوشتن و بڕین و جه‌نگ له مۆبایله زیره‌كه‌كانه‌وه چه‌ندان ڕووداوی هاتوچۆی ترسناك و چه‌ندان هێرشیان بۆ سه‌ر قوتابخانه‌كان ئه‌نجام داوه و چه‌كیان له ته‌مه‌نێكی زۆر كه‌م به‌كارهێناوه، ئه‌مه‌یش هه‌مووی به‌رهه‌می مۆبایله زیره‌كه‌كانه و پێویسته لێیان قه‌ده‌غه بكرێت.