ئاژانسی بۆشاییگه‌ری ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا "ناسا" وێنه‌یه‌كی ناوازه و تایبه‌تی ئاسمانی بڵاو كرده‌وه، كه له تابڵۆیه‌كی هونه‌ری زۆر پێشكه‌وتووی ده‌ستی شێوه‌كارێكی زۆر به ئه‌زموون ده‌چێ، وێنه‌كه‌یش به ته‌واوی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌نیوه و هه‌مووان سه‌رسامی خۆیان به‌رانبه‌ر ده‌رده‌بڕن.
ناسا له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كه نووسیویه‌تی، ئه‌مه دیارده‌ی ڕاكێشانی ستراتوسفیری جه‌مسه‌ره، كه به ڕاكێشانی سه‌ده‌فیش ناوده‌برێت، ئه‌وه‌ی له وێنه‌كه ده‌رده‌كه‌وێ، ئاسمانێكی ڕه‌نگاو و ڕه‌نگ و ناوازه‌یه، كه هه‌ر له وێنه‌یه‌كی خه‌یاڵی ده‌چێت، به‌ڵام ئه‌مه ڕاستییه و نه خه‌یاڵ و نه دروستكراوی هیچ كه‌سێكه.
ئاماژه‌ی داوه، وێنه‌كه له سه‌رووی ناوچه‌ی تاندالینی ڕۆژئاوای سوید گیراوه و له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ناساوه و به كامێرای زۆر پێشكه‌وتوو توانراوه وێنه‌ی دیمه‌نه‌كانی ئه‌و دیارده ئاسمانییه بگیرێت.
ڕاكشانی ستراتوسفیری جه‌مسه‌ر دیارده‌یه‌كی فیزیاییه كه له ئاسمان روو ده‌دا، به‌وهۆیه‌وه ئاسمان له شوێنی ئه‌وه‌ی به شین و سپی ده‌ر بكه‌وێ، به ته‌واوی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ ده‌بێ، به یه‌كێك له ناوازه‌ترین دیمه‌نه‌كان داده‌نرێ و خه‌ڵكێكی زۆر له كاتی ڕوودانی له ناوچه جه‌مسه‌رییه‌كان بۆ بینینی ئه‌و دیارده‌یه كۆ ده‌بنه‌وه.