سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌رپرسانی حزبی دیموكراتی وڵاته‌كه‌ی به هاوپه‌یمانی كۆماری ئیسلامی ئێران ناو ده‌بات و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه سه‌ركرده‌ی دیموكراته‌كان، وێنه‌یه‌كی سه‌ركرده‌كانی دیموكراته‌كانیشی به جلی ئێرانییه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و هێرشه‌ی تره‌مپ بۆ سه‌ر به‌رپرسانی دیموكرات دوای ئه‌وه‌ی دێ ڕێبه‌ری دیموكراته‌كان له ئه‌نجوومه‌نی پیران چاك شومه‌ر و نانسی پیلوسی سه‌رۆكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا ڕه‌خنه‌ی توندیان له هێرشه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر قاسم سوله‌یمانی گرت، كه له به‌غدا له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه ئه‌نجام درا، كوژرانی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس و قاسم سوله‌یمانی لێ كه‌وته‌وه.
تره‌مپ له تویته‌ره‌كه‌ی خۆی نووسیویه‌تی، ئه‌وان هه‌موو بڕیارێك به خراپ ده‌بینن، ئه‌گه‌ر ئابووری یان سیاسی یان سه‌ربازی بێت، بوونه چه‌پڕۆ توندڕۆكان و هیچ شتێك بۆ خزمه‌تی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌مه‌ریكیییه‌كان ناكه‌ن.
تره‌مپ سه‌ركرده‌كانی دیموكرات به خزمه‌تكاری ئێران ناو ده‌بات
هاوكات دۆناڵد
تره‌مپ وێنه‌یه‌كی نانسی پیلوسی و چاك شومه‌ری دیموكراته‌كانی ریتویت كردووه، كه وێنه‌كانیان ده‌سكاری كراوه و جلی ئێرانیان بۆ دانراوه، ئه‌مه‌یش له‌لایه‌ن میدیاكانه‌وه وا لێكدرایه‌وه كه تره‌مپ سه‌ركرده‌ی دیموكراته‌كان به خزمه‌تكاری ئێران ناو ده‌بات.
پێشتریش تره‌مپ به توندی ره‌خنه‌ی له به‌شێك له میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا و دیموكراته‌كان كرد و تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی خسته پاڵیان كه هه‌وڵ بۆ پێشاندانی وێنه‌ی كه‌سیه‌تییه‌كی باش و نموونه‌یی به قاسم سوله‌یمانی ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌یشی بیرهێنانه‌وه كه ئه‌و 20 ساڵه كێشه بۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان دروست ده‌كات له ناوچه‌كه.