باڵوێزی عێراق له كۆماری ئیسلامی ئێران ئاشكرای كرد، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌رده‌وامن له گفتوگۆ، بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه جه‌نگییانه‌ی له كاتی هێرشی هاوپه‌یمانان له هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی بیابان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی عێراق، سه‌دام حوسێنی دیكتاتۆر بۆ پاراستنی هێزی ئاسمانی ڕه‌وانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كردن.
سه‌عد جه‌واد قه‌ندیل باڵوێزی عێراق له تاران له دیدارێكی له‌گه‌ڵ ئاژانسی "سپۆتنیك"ی ڕووسی له‌باره‌ی پرسیاری چاره‌نووسی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق كه تا ئێسته له ئێران ماونه‌ته‌وه و بۆ ئه‌و وڵاته نه‌گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه گوتی، ئه‌و بابه‌ته تا ئێسته‌یش له‌لایه‌ن هه‌ردوو وڵات گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێ و تا ئێسته‌یش بۆ بڕیاردان له‌سه‌ری هه‌ردوولا نه‌گه‌یشتن به هیچ ڕێككه‌وتن و لێكگه‌یشتن و بڕیارێك.
له‌وكاته‌ی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له ساڵی 1990 بڕیاری دا پشتیوانی كوێت بكه‌ن دژی هێرشه‌كه‌ی سه‌دام بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته، به هه‌موو تواناوه بۆردمانی هێزی وشكایی و ده‌ریایی و ئاسمانی ڕژێمی به‌عسیان كرد، له‌وكاته‌یش سه‌دام حوسێنی دیكتاتۆر بۆ پاراستنی هێزی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی بڕیاری دا 500 فڕۆكه‌ی جه‌نگی عێراقی ڕه‌وانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران بكات، تا پارێزراو بن له هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و دواتر بیانگه‌ڕێنێته‌وه وڵات، به‌ڵام تا ئێسته ئه‌و فڕۆكانه له ئێرانن و له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه سوودیان لێ وه‌رده‌گیرێت.
نزیكه‌ی 500 فڕۆكه‌ی جه‌نگی عێراق له ئێرانن
قه‌ندیل له‌وباره‌وه زیاتر دواو گوتی، گفتوگۆ و دانوستاندن له‌سه‌ر ئه‌و پرسه له نێوان به‌غدا و تاران هه‌بووه، به‌ڵام تا ئێسته نه‌گه‌یشتووین به هیچ ئه‌نجامێك و كاتی زیاتری پێویسته.
له‌باره‌ی پێوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی عێراق و ئێرانیش ئاماژه‌ی دا، ئێسته قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له نێوان هه‌ردوو وڵات 12 ملیار دۆلاره و هه‌ردوولایش خوازیاری ئه‌وه‌ین كه بڕه‌كه بۆ 20 ملیار دۆلار له ساڵێكدا به‌رز بكه‌ینه‌وه.