ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر كۆ دەبێتەوە

:: AM:09:08:14/01/2020 ‌
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر كۆ ببێتەوە، بەڕێوەبەری گشتیی شەهیدان و ئەنفالكراوان پلانی ساڵی 2020ـی دەخاتەڕوو و ئەندامانی ئەنجوومەن گفتوگۆی لەسەر دەكەن.

ئەمڕۆی ئەنجوومەن كۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە 75 دەبێت 
ئەمڕۆ سێشەم 14ـی كانوونی دووەم، مەریوان پیرباڵ بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەن كۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە 75 دەبێت و بەڕێوەبەرێكی گشتی بانگێشت كراوە.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر گوتی، داماو محەمەد بەڕێوەبەری گشتیی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەولێر پلان و بەرنامەی بەڕێوەبەرایەتییەكەی بۆ ساڵی 2020 دەخاتەڕوو و لەلایەن ئەندامانی ئەنجوومەن گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.

ئەو كۆبوونەوەیەی ئەنجوومەن لە كاتێكدایە لە ماوەی ڕابردوو چەندان بەڕێوەبەری نوێ‌ لەو ئەنجوومەنە متمانەیان پێ درا و چوونە شوێنی ئەو بەڕێوەبەرانەی كە ماوەیەكی زۆربوو لە كارەكەیان بەردەوام بوون.




وشە - رامیار جەواد