لە هەولێر زیاتر لە 18 هەزار سەردان بۆ نەخۆشخانەی دەروونی هەبووە

:: AM:09:18:14/01/2020 ‌
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دەروونی هەولێر ئاشكرای دەكات، لە ساڵی 2019دا زیاتر لە 18 هەزار سەردان بۆ نەخۆشخانەكە هەبووە و پشكنین و هاوكارییان پێشكەش كراوە.

ئەمڕۆ سێشەم 14ـی كانوونی دووەم، ڕەوشت ڕەشید بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دەروونی هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری تووشبووان و چارەسەری دەروونی ئاشكرا كرد.

ئەو كەسانەی بۆ چارەسەر و پشكنین سەردانیان كردووین، بریتی بووە لە 18 هەزار و 680 هاووڵاتی
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دەروونی هەولێر گوتی، لە ساڵی 2019دا ژمارەی ئەو كەسانەی بۆ چارەسەر و پشكنین سەردانیان كردووین، بریتی بووە لە 18 هەزار و 680 هاووڵاتی.

باسی لەوەش كرد كە لەو ژمارەیە زیاتر لە نۆ هەزار سەردان بۆ بەشی ڕاوێژكاری گەوران و دوو هەزار و 64 سەردان بۆ بەشی ڕاوێژكاری منداڵان بووە، لەگەڵ چوار هەزار و 262 هێڵكاری مێشك كراوە.

ئاشكرا كرا، بەشی لێدانی كارەبا 232 حاڵەت بووە و بەشی نەخۆشییە درێژخایەنەكان 82 حاڵەت هەبووە و 25 سەردان بۆ ماڵان هەبووە لەلایەن تیمەكانمانەوە.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دەروونی ئاشكرای كرد، ئەمساڵ 133 حاڵەتی ئالوودەبوونمان بۆ هاتووە بۆ چارەسەر.



وشە - رامیار جەواد