هەفتەی داهاتوو پەرلەمان و حكوومەت كۆ دەبنەوە

:: AM:11:13:14/01/2020 ‌
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای دەكات، لەبارەی ڕێككەوتنی هەولێر و بەغدا هەفتەی داهاتوو پەرلەمان و حكوومەت كۆ دەبنەوە، ئەوەیش لەسەر داواكاری ژمارەیەك پەرلەمانتار.

ئەمڕۆ سێشەم 14ـی كانوونی دووەم، هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بۆ میدیاكان ڕای گەیاند، پەرلەمان و حكوومەت لەبارەی خاڵە سنوورییەكان و ناوەڕۆكی رێككەوتنی هەولێر و بەغدا كۆ دەبنەوە.

لەبارەی هێڵە گشتییەكانی ئەو رێككەوتنەی كە لەگەڵ بەغدا كراوە
جێگری سەرۆكی پەرلەمان گوتی، رەنگە هەفتەی داهاتوو لە پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ شاندی دانوستانكاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆ ببینەوە، لەبارەی هێڵە گشتییەكانی ئەو رێككەوتنەی كە لەگەڵ بەغدا كراوە.

باسی لەوەش كرد، هەوڵ دەدەن ئەم مانگە لەگەڵ حكوومەت لەبارەی خاڵە سنوورییەكان كۆ ببینەوە.

ئەو كۆبوونەوەیەی حكوومەت و پەرلەمان لە كاتێكدایە هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق ڕێككەوتنێكیان لەگەڵ یەكتر واژوو كرد، بەڵام بەهۆی دەست لەكاركێشانەوەی سەرۆكی حكوومەت ڕێككەوتنەكە نەچووەتە بواری جێبەجێكردن.



وشە - رامیار جەواد