به‌هۆی بارینی به‌فرێكی زۆره‌وه، كاری بازرگانی له مه‌رزی پشته‌ی سه‌رته‌كی به‌مۆ له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران وه‌ستا.
هاتوچۆی بازرگانی لە مەرزەکە بەتەواوەتی راوەستاوە
ئه‌مرۆ سێشه‌م 14ی كانوونی دووه‌م، سه‌رحه‌د حه‌سه‌ن شۆفێری مه‌رزی پشته بۆ "وشه" گوتی، ئێسته ده‌یان ئۆتۆمبێل له مه‌رزی پشته‌ی به‌مۆ به‌هۆی به‌فره‌وه گیرمان خواردووه و ناتوانین بچینه دیوی ئێرانه‌وه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، به‌هۆی سه‌رماكه‌وه شه‌قامه‌كه یه‌كپارچه بووه به به‌سته‌ڵه‌ك و ئه‌مساڵ ئه‌وه یه‌كه‌مجاره به‌فر ئاسته‌نگی بۆ هاتوچۆی بازرگانی مه‌رزه‌كه دروست بكات.
دلێر عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی مه‌یدان له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان و خانه‌قین به "وشه"ی راگه‌یاند، كاروباری مه‌رزی پشته به‌ته‌واوه‌تی وه‌ستاوه و له هه‌وڵداین به هاوكاری شاره‌وانییه‌كانی مه‌یدان و به‌مۆ، رێیه‌كه پاك بكه‌ینه‌وه و هاتوچۆ له مه‌رزه‌كه ده‌ست پێ بكاته‌وه.
مه‌رزی پشته له سه‌رته‌كی به‌مۆ ده‌كه‌وێته سنووری شاره‌دێی مه‌یدان و شاره‌دێی به‌مۆ و تاكه مه‌رزی هاوسنووری گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه و خانه‌قینه له‌گه‌ڵ ئێران.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی