لەگەڵ ئەوەی نزیكەی چوار ساڵ بەسەر كودەتا شكستخواردووەكە تێدەپەڕێت، دەسەڵاتدارانی توركیا هێشتا بەردەوامن لە هەڵمەتی گرتن و 115 سەربازیان بە تۆمەتی پێوەندی بە فەتحوڵا گولەن گرت.
ئەمڕۆ سێشەم 14ی كانوونی دووەم، دەسەڵاتدارانی توركیا لە هەڵمەتێكدا 115 سەربازیان بە تۆمەتی ئەوەی پێوەندیان لەگەڵ رێكخراوی فەتحوڵا گولەن كە لە توركیا لە لیستی تیرۆر دایە و بە بەرپرس دەزانرێت لە كودەتا شكستخواردووەكەی حوزەیرانی 2016، گرت.
ئاژانسی
ئەنادۆڵ رای گەیاند، ئەو سەربازانە بەشێكن لەو 176 سەربازەی بڕیاری دادگایان لەسەر هەیە بۆ گرتن و لێپرسینەوە لەگەڵیان بە تۆمەتی پێوەندی بە تۆڕی گولەن.
115 سەربازی تر بە تۆمەتی پێوەندی هەبوون بە فەتحوڵا گولەن گیران
بەگوێرەی هەواڵەكان 108 لەو سەربازانەی تۆمەتیان خراوەتە پاڵ، هێشتا لە حزمەتی سەربازی بەردەوامن و شەش لەوان ئەفسەری فڕۆكەوانین لەسەر فڕۆكەی ئێف 16ـی ئەمەریكی، چواری تریشیان سەركردەی هێزەكانی سووپان لە چوار پارێزگادا.
دوای كودەتا شكستخواردووەكەی 15ی حوزەیرانی 2016 كە بەهۆیەوە 250 كەس كوژران و زیاتر لە دوو هەزاری تریش بریندار بوون، دەسەڵاتدارانی توركیا هەڵمەتی گرتنیان دەست پێ كردووە و تا ئێستە 77 هەزار كەسیان گرتووە، 130 هەزار فەرمانبەریان لە فەرمانبەری حكوومەت دوور خستووەتەوە، هەر هەموویان تۆمەتی پێوەندی بە فەتحوڵا گولەنیان خراوەتە پاڵ.
فەتحوڵا گولەن، لە ساڵی 1999ـوە لە ئەمەریكا نیشتەجێیە، لە چەندان بۆنەشدا دووپاتی لەوە كردووەتەوە كە هیچ پێوەندییەكی بە كودەتایەكەی 2016 دژ بە رەجەب تەیب ئەردۆغان نەبووە.