به‌شێك له‌و هاووڵاتییانه‌ی وه‌ك گه‌شتیار به فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیدا تێده‌په‌ڕن، باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌دا خزمه‌تگوزاری و سیستم به‌رده‌وام تووشی كێشه ده‌بێت. گه‌شتیاران ده‌ڵێن، هه‌ندێك جار پێش گه‌یشتن به شوێنی چاوه‌ڕوانی فڕین، داوامان لێ ده‌كه‌ن به خێرایی فریا بكه‌وین، چونكه فڕۆكه‌كه پێش واده‌ی خۆی ده‌فڕێت.
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی ماوه‌ی 14 ساڵه دامه‌زراوه و گه‌شته‌كانی بۆ به‌شێك له وڵاتانی ئه‌وروپا و ئاسیا و وڵاتانی عه‌ره‌بی و ناوخۆ ئه‌نجام ده‌دات، ڕۆژانه هه‌زاران گه‌شتیار به‌وێدا تێده‌په‌ڕن به فڕین یان نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كانیان، زۆرترینی گه‌شته‌كانیش بۆ توركیا و قه‌ته‌رن.
ژیان سه‌عید ژنه كوردێكه له ئه‌وروپا ده‌ژی و هاتوچۆی سلێمانی ده‌كات، به"وشه" ده‌ڵێ، به‌لانی كه‌م سێ مانگ جارێك له ڕێی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیه‌وه گه‌شت ده‌كه‌م، به‌ڵام فڕۆكه‌خانه‌كه كێشه‌ی زۆری له سیستم و خزمه‌تگوزاریدا هه‌یه، به‌تایبه‌ت ئه‌و پاسانه‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتی دابین كراون، زۆر كۆن و بێ كوالێتین.
به‌گوته‌ی ئه‌و گه‌شتیاره، "پاسه‌كان به‌هۆی كۆنییان وه‌ك پاسی پۆڵۆنیای سه‌رده‌می زوویان لێ هاتووه". پاسی پۆڵۆنی له‌و ئۆتۆمبیلانه‌یه كه سه‌ره‌تای هاتنی ئۆتۆبیل بۆ كوردستان ده‌ركه‌وت و رۆڵی له گواستنه‌وه‌ی گشتیی ناوشاردا هه‌بوو، به‌وه ناسراوه كه خێرایی كه‌مه و شوێنی دانیشتنی نامورتاحه.
ژیان كه له ئه‌وروپا ئاشنایه به سیستمی پێشكه‌وتووی فڕۆكه‌خانه و گرنگی كات، ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو كه "پاسه‌كانی فڕۆكه‌خانه بۆگه‌نیان كردووه، هیچ خزمه‌تگوزاری و كوالێتییان نییه، له پاسی فڕۆكه‌خانه ناچن كه زۆرترین گه‌شتیار به‌كاری دێنن، له خاڵه‌كانی پشكنین هه‌ست ده‌كه‌ی كه‌سانێكی خراپه‌كار به جۆرێك پشكنینت بۆ ده‌كه‌ن كه رقیان لێت بێت، هه‌روه‌ها شێوازی پشكنینه‌كه به‌رانبه‌ر ژن نه‌گونجاوه".
"كاتێك به نیازی گه‌شت بووم، سه‌عاتێك پێش واده‌ی گه‌شت چوومه ناو فڕۆكه‌خانه، به‌ڵام پێش گه‌یشتن به یه‌كه‌م ده‌رگه‌ی فڕۆكه‌خانه، پێیان گوتووم ڕاكه فڕۆكه‌كه ده‌ڕوات با به‌جێ نه‌مێنی، ئه‌مه دڵه‌ڕاوكێ دروست ده‌كات و تێمانده‌گه‌یه‌نێت كه سیستمی فڕین له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا باش و جێگیر نییه" ژیان سه‌عید وای گوت.
محه‌مه‌د نه‌جیب یه‌كێكی تره له‌و هاووڵاتییانه‌ی به‌رده‌وام گه‌شت ده‌كات. ئه‌و به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، "زۆرجار له فڕۆكه‌خانه هێنده دوامان ده‌خه‌ن له جێبه‌جێكردن و به‌ڕێكردنی كار و پشكنین، له واده‌ی ئاسایی خۆی زیاتر ده‌مانهێڵنه‌وه، بۆیه هه‌ندێك جار به ڕاكردن فریای فڕۆكه‌كه كه‌وتووم."
ئه‌و هاووڵاتییه وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، "جارێكیان له‌ناو فڕۆكه‌خانه له كاتی گه‌شتكردن به بیانووی ئه‌وه‌ی كه‌سێكی داواكراو هه‌یه و هه‌مان ناوی منی هه‌یه، زۆر هێشتوویانمهوه، له كاتێكدا زانیاری‌یان له به‌رده‌ست بوو كه ئه‌و كه‌سه‌ی داواكراوه، چه‌ند ساڵێك له من گه‌وره‌تره و ناوی دایكیشمان جیاواز بوو".
هه‌ر كه‌س و گه‌شتیارێك گله‌یی هه‌یه، با به به‌ڵگه‌وه بۆمان بێنێت به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ین
فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ئێسته خزمه‌تگوزارییه‌كانی له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئه‌زمه‌ڕ ئێر به‌ڕێوه ده‌برێت و ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه ته‌نیا ئه‌و كۆمپانیایه كاره‌كانی ناو فڕۆكه‌خانه ده‌كات. به‌گوته‌ی گه‌شتیاران، به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ندان ساڵه ئه‌و كۆمپانیایه ده‌ستی به‌سه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌كاندا گرتووه ده‌رفه‌ت به كۆمپانیای تر نادرێت، بۆیه بێمنه‌ت و گرنگی به خزمه‌تگوزاریی ناده‌ن.
له به‌رانبه‌ردا تاهیر عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی، بۆ "وشه" سه‌ره‌ڕای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌موكورتییانه گوتی، "ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی نیگه‌رانن له خزمه‌تگوزاری و سیستمی ناو فڕۆكه‌خانه، بێ ویژدانی ده‌كه‌ن.
به‌گوته‌ی خۆی "به‌پێی ڕێنوێنیی نێوده‌وڵه‌تی كاره‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ین و سیستم و ڕێنوێنیی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی عێراقی جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی پێشكه‌ش به گه‌شتیار ده‌كرێت، باشترین خزمه‌تگوزارییه به‌راورد به فڕۆكه‌خانه‌كانی تری عێراق".
تاهیر عه‌بدوڵا ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت "ئێمه ناتوانین 100% گه‌شتیار ڕازی بكه‌ین، هۆكاره‌كه‌یشی ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی ئێمه سروشتی وا هه‌ڵكه‌وتووه له هیچ شتێك ڕازی نییه و به‌رده‌وام ناڕازییه، پاسه‌كانی گواستنه‌وه زۆر بێ كێشه‌ن و پاسی نوێن، به باشترین شێوه خزمه‌تی گه‌شتیاران ده‌كه‌ین."
ئاماژه‌ی دا، سیستمی به‌ڕێكردنی فڕۆكه چه‌ندان ڕێنوێنیی هه‌یه و به قۆناغدا ده‌ڕوات، ناكرێ گه‌شتیار وه‌ك ته‌رمیناڵی ئۆتۆمبێل كه هاته ناو فڕۆكه‌خانه خۆی هه‌ڵبداته ناو فڕۆكه، هه‌موو گه‌شتیارێك پشكنینی جانتا، پشكنینی پاسپۆرت و دڵنیابوونه‌وه‌ی باری سه‌لامه‌تی بۆ ده‌كرێت.
تاهیر عه‌بدوڵا به پێویستی ده‌زانێ گه‌شتیار پێش سێ سه‌عات له به‌ڕێكه‌وتنی فڕۆكه سه‌ردانی فڕۆكه‌خانه بكات بۆ ئه‌وه‌ی تا كاره‌كانی بۆ ده‌كرێت، به‌شێوه‌ی ئاسایی و یاسایی كاتی فڕۆكهكهیشی نزیك بێته‌وه. داوایشی كرد "هه‌ر كه‌س و گه‌شتیارێك گله‌یی هه‌یه، با به به‌ڵگه‌وه بۆمان بێنێت به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ین، چونكه به‌گشتی ئامانجمان خزمه‌تكردنی گه‌شتیارانه، به‌ڵام ناكرێ حاڵه‌ت بكرێت به دیارده".
وشه/ سلێمانی. هۆشیار عه‌لی