ئاژانسى ساناى سوورى ئاشكراى كرد بۆ یه‌كه‌مجار دواى چه‌ندان ساڵ له پچڕانى پێوه‌ندى هه‌واڵگرى سووریا و توركیا دوێنێ له مۆسكۆ كۆبوونه‌ته‌وه، به‌رپرسێكى توركیش ده‌ڵێ كۆبوونه‌وه‌كه له دژى یه‌په‌گه بووه.
ئاژانسى
رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ سێشه‌م 14 ى كانوونى دووه‌م ئاماژه‌ى بە كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نێوان هه‌واڵگرى توركیا و رژێمى سووریا كردووه كه دوێنێ دووشه‌م له مۆسكۆ به‌ڕێوه‌چووه.
رۆیته‌رز زانیارییه‌كەى له به‌رپرسێكى باڵاى توركى وه‌رگرتووه و له هه‌مانكاتیش ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، ئاژانسى ساناى سه‌ر به رژێمى ئه‌سه‌د زانیارییه‌كانى بڵاو كردووه‌ته‌وه.
له دژى یه‌په‌گه كۆبوونه‌ته‌وه
به‌رپرسه توركه‌كه كه ناوى له لایه‌ن رۆیته‌رزه‌وه ئاشكرا نه‌كراوه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، ئامانجى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌كه دروستكردنى هاوئاهه‌نگى بووه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى یه‌په‌گه له رۆژهه‌ڵاتى فوڕات.
پێشتر به‌رپرسانى هه‌ردوو لا ددانیان به‌وه نا بوو كه پێوه‌ندییان هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌مه یه‌كه‌م جاره له‌سه‌ر ئاستى فه‌رمى هه‌ر دوو هه‌واڵگرى كۆده‌بنه‌وه.
له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانى جه‌نگى سووریا، توركیا له دژى رژێمى ئه‌سه‌د كارى كردووه و تا ئێسته سێ ئۆپراسیۆنى سه‌ربازى به نایاسایى له‌ناو سنوورى سووریا ئه‌نجام داوه و هاوكارى ئه‌و گرووپه توندڕه‌وانه‌یش ده‌كات كه له دژى ئه‌سه‌د ده‌جه‌نگن.