دواى ئه‌وه‌ى گوشارى نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر ئێران زیاد ده‌بێت، ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له ئێران راى گه‌یاند، چه‌ند كه‌سێك به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى ده‌ستیان له خستنه خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌كه هه‌بووه، گیراون.
ئاژانسى رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ سێشه‌م 14ى كانوونى دووه‌م ئاماژه‌ى بۆ لێدوانێكى غولام حوسێن ئیسماعیلى كردووه كه گوته‌بێژى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ئێرانه.
ئێران ناوى تۆمه‌تباره‌كان ئاشكرا ناكات
ئیسماعیلى گوتوویه‌تى "ده‌سه‌ڵاتى ئێران چه‌ند كه‌سێكى گرتووه كه له رووداوى فڕۆكه ئۆكرانییه‌كه ده‌ستیان هه‌بووه" رۆیته‌رز ده‌ڵێ ئه‌م گوته‌بێژە هیچ زانیارییه‌كى تر‌ى ئاشكرا نه‌كردووه.
وێراى ئه‌وه‌ى گوته‌بێژى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له ئێران ژماره‌ى تۆمه‌تبارانى ئاشكرا نه‌كردووه، كه‌چى باسى له‌وه كردووه 30 كه‌س له خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه گیراون به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ددانپێنانه‌كه‌ى ئێران له‌ڕووداوى فڕۆكه‌كه رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى ئێران ئه‌وان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات گوایه "به نایاسایى " گرد بوونه‌ته‌وه. كه‌چى ئاژانسه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن چه‌ند رۆژێكه ناڕه‌زایى سه‌رانسه‌رى ئێرانى گرتووه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌كى زۆر خه‌ڵك گیراون.
به‌ره‌به‌یانى رۆژى چوارشه‌مى رابردوو فڕۆكه‌یه‌كى ئۆكرانى له تاران كه‌وته خواره‌وه 172 كه‌س بوونه قوربانى، سێ رۆژ دواتر ئێران ددانى به‌وه نا به مووشه‌كێكى سوپاى پاسداران كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.