دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند سەعاتێک له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی گه‌رمیان له شارۆكه‌ی كه‌لار گردبوونه‌وه، خۆپیشانده‌ران رێگه‌ی كه‌لار بۆكفرییان داخست و و پۆلیس بە زەبری هێز بڵاوەی پێ کردن.
لەبەر ئەوەی کەس بەدەنگ داواکانمانەوە نەهات رێگەی سەرەکیمان گرت
ئەمڕۆ سێشەم 14ی کانوونی دووەم، دانا حه‌سه‌ن ده‌رچووی زانکۆ و یەک لە خۆپێشاندەران بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، به هۆكاری وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌یان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه، رێگه‌ی كه‌لار-كفرییان داخست.
زیاتر روونی دەکاتەوە، به‌هۆی وه‌لاَم نه‌نه‌دانه‌وه‌مان بۆماوه‌یه‌كی زۆر رێگه‌ی كه‌لار بۆكفریمان داخست ،پاشتر سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی دوای نزیكه‌ی چوار سەعات هاته‌ده‌ره‌وه‌وه وه‌لاَمی داینه‌وه .
سیداد جومعه، نوێنه‌ری خۆپێشانده‌ران بۆ "وشه" گوتی، بەهۆی دره‌نگ وه‌ڵامدانه‌وه‌یان له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری گه‌رمیانه‌وه رێگه‌یان داخست.
دوای ئەوەی خۆپێشاندەران بۆ گەیاندنی دەنگی ناڕەزایەتییان رێگەی نێوان کەلار - کفرییان گرت، لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی گەرمیانەوە بڵاوەیان پێ کرا.
بۆ به‌دواداچوونی زیاتر "وشه" پێوه‌ندی به گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیانه‌وه کرد و رای گەیاند، دواتر پۆلیس روونکردنەوەی دەبێت لەبارەی رووداوەکانەوە.
دوای ئەوەی خۆپێشاندەران رێگەی سەرەکی کەلار - کفرییان داخست و پۆلیس بە زەبری هێز رێگەکەی کردەوە، سه‌لاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان سەردانی خۆپێشاندەرانی کرد و بەڵێنی ئەوەی پێدان داواکارییەکانیان بگەیەنێتە حکوومەت.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی