كیسینا پۆنتۆس كه كچه نمایشكارێكى رووسییه له نهۆمى سێیه‌مى باڵه‌خانه‌یه‌ك فرێدراوه‌ته خواره‌وه و تا ئێسته هۆكاره‌كه دیار نییه.
رۆژنامه‌ى "THE SUN" ى به‌ریتانى ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا باسى له رووداوێكى سه‌یر كردووه، ئه‌ویش كه‌وتنه خواره‌وه‌ى كچه نمایشكه‌رێكى رووسه به ناوى كیسینا پۆنتۆس، ئه‌و كچه كه ته‌مه‌نى 21 ساڵه له نهۆمى سێیه‌مى باڵه‌خانه‌یه‌ك كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
گومان له كوڕه هاوڕێیه‌كه‌ى ده‌كرێت
وه‌ك له لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و شوێنه شوقه‌ى كوڕه هاوڕێیه‌كه‌ى بووه به‌ناوى ئه‌ندریه باكۆڤ. هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وتووه كچه‌كه له په‌نجه‌ره‌وه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه ده‌ڵێ كیسینا په‌راسوو و قاچه‌كان و چه‌ندان شوێنى تر‌ى شكاوه و ته‌نانه‌ت هێنده ئازارى پێگه‌یشتووه نه‌یتوانیوه قسه بكات و له لێكۆڵینه‌وه هاوكارى پۆلیس بكات.
چه‌ند رۆژنامه‌یه‌كى به‌ریتانى وێنه‌ى ئه‌و كچه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه خه‌ڵتانى خوێن بووه.