ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانیی كورد له سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه) ڕای ده‌گه‌یه‌نێت كه داوایان له په‌یه‌ده كردووه به كردار متمانه‌مان بۆ بگێرنه‌وه و له یه‌كه‌م هه‌نگاویش چاره‌نووسی ئه‌و سهركردانهمان دیاری بكه‌ن كه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه زیندانی كراون.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 14ی كانوونی دووه‌م، نه‌واف حه‌سه‌ن ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانیی كورد له سووریا بۆ "وشه" ڕای گه‌یاند، داوامان له په‌یه‌ده كردووه هه‌نگاوی كرداری بنێن بۆ ئه‌وه‌ی متمانه بۆ ئێمه دروست بكه‌ن و ده‌ست به گفتوگۆ بكرێت له نێوان هه‌ردوو لا.
داوامان له په‌یه‌ده كردووه هه‌نگاوی كرداری بنێن
ڕوونیشی كرده‌وه كه داوایان كردووه چاره‌نووسی ئه‌و سه‌ركردانه‌یان ئاشكرا بكه‌ن كه ماوه‌یه‌كی زۆره له‌زیندانه‌كانی په‌یه‌ده دان. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد كه له كۆی 10 گیراو یه‌كێكیان ئازاد كراوه و ئه‌وانه‌ی تریش تا ئێسته چاره‌نووسیان نادیاره.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه بڕیاره گفتوگۆكانی نێوان ئه‌نه‌كه‌سه و په‌یه‌ده بۆ ئیداره‌دانی دۆخی ڕۆژئاوای كوردستان چڕتر بكرێته‌وه. به‌ڵام چاوه‌ڕێ ده‌كرێ نیه‌تپاكی به‌رانبه‌ر یه‌كتر پێشان بده‌ن.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراهیم