قایمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێر هۆشیاریی ده‌داته كارگه و غاز فرۆشه‌كانی هه‌ولێر و ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، كه‌س بۆی نییه نرخی غاز به‌رز بكاته‌وه و له هه‌رشوێنێك ئه‌و حاڵه‌ته هه‌ستی پێ بكرێ فرۆشیاره‌كه ده‌گیرێ.
هه‌ر فرۆشیارێك یه‌ك هه‌زار نرخی غاز گران بكات سزا ده‌درێت و ده‌گیرێ
به‌هۆی كێشه له‌نێوان چه‌ند كۆمپانیایه‌كی به‌رهه‌مهێنه‌ری غازی له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه ده‌نگۆی گرانبوونی نرخی غاز بڵاو بووه‌ته‌وه. نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێر بۆ "وشه"ی ڕوونكرده‌وه كێشه‌یه‌ك له‌نێوان كۆمپانیاكان هه‌یه و له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوو چاره‌سه‌ر ده‌كرێ.
قایمقامی هه‌ولێر وریاییدا كه هیچ فرۆشیار و كارگه‌یه‌كی غاز بۆی نییه نرخی غاز به‌رز بكاته‌وه و دۆخه‌كه بۆ ئه‌و كاره بقۆزرێته‌وه.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید گوتی، هیچ كه‌سێك بۆی نییه ئه‌و ده‌رفه‌ته بقۆزێته‌وه و نرخی غاز گران بكات، هه‌ر فرۆشیارێك یه‌ك هه‌زار نرخی غاز گران بكات سزا ده‌درێت و ده‌گیرێ.
هه‌روه‌ك دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه له‌وماوه‌ی تا ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كرێ به‌چڕی چاودێری فرۆشیارانی غاز ده‌كه‌ن.