فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، ئاسمانی پارێزگای دهۆكیان به‌زاند و دوو ناوچه‌ی ئامێدییان بۆردمان كرد كه نزیكن له ناوچه ئاوه‌دانییه‌كانه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له شاره‌دێی دێره‌لووك، سه‌ر به شارۆكه‌ی ئامێدی به "وشه"ی راگه‌یاند، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ئاسمانی ده‌ڤه‌ری ئامێدییان به‌زاند و به سه‌ختی سنووری شارۆكه‌ی ئامێدییان بۆردمان كرد.
ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆری دروست كردووه
ڕوونیشی كرده‌وه، بۆردمانه‌كه زیاتر له هه‌ردوو ناوچه‌ی گه‌لی ره‌شاڤه و گه‌لی سه‌رگه‌لێ كه دوو ناوچه‌ی سه‌ر به شاره‌دێی دێره‌لووكه و نزیكه له ئاوه‌دانی بۆردمان كرد، وێڕای ئه‌وه‌ی زیانی بۆ هاووڵاتییان نه‌بووه، به‌ڵام ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆری دروست كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" ئه‌مساڵ زیاتر له سێ جار فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردمانی سنووری ئامێدی كردووه، ساڵی رابردوو له‌م مانگه‌دا به‌هۆی بۆردمانی توركیا چوار هاووڵاتی دێره‌لوك شه‌هید بوون و دوو كه‌سی تریش بێ سه‌روشوێن بوون.