سوپای توركیا به‌مه‌ستی لێدان له بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه له سنووری شاره‌دێی سیده‌كانی سه‌ر به شارۆكه‌ی سۆران، گونده‌كان ده‌كاته ئامانج و تۆپبارانیان ده‌كات .
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 14ی كانوونی دووه‌م, ملازم دیار هه‌مزه ئه‌فسه‌ر له هێزی سیده‌كانی پێشمه‌رگه بۆ "وشه" پشت راستی هه‌واڵه‌كه‌ی كرده‌وه و رای گه‌یاند، به‌رده‌وام سوپای توركیا له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگی و تۆپخانه‌وه بۆردمان و تۆپبارانی گونده سنووریه‌كانی سنووری شاره‌دێی سیده‌كان ده‌كات و له ئه‌نجامی تۆپباران كردنی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" گوله‌یه‌ك به‌ر سه‌قفی ماڵی هاووڵاتییه‌ك كه‌وتووه.
هیچ بنكه و باره‌گایه‌كی په‌كه‌كه به ئاشكرا له‌و سنووره نه‌ماون
زیاتر گوتی، هیچ هاووڵاتییه‌ك به‌هۆی تۆپبارانه‌كه‌ی توركیا نه‌بۆته قوربانی و زیانه‌كانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌یش نه‌زانراوه، به‌ڵام بۆردمانه‌كه ترسی زۆری لای گوندنیشینان دروست كردووه .
بۆردومان و تۆپبارانه‌كه‌ی توركیا له سنووری سیده‌كان له كاتێكدایه, ئیحسان چه‌له‌بی به‌ڕه‌ێوبه‌ری شاره‌دێی سیده‌كان به " وشه "ی راگه‌یاند" هیچ بنكه و باره‌گایه‌كی په‌كه‌كه به ئاشكرا له سنووری كارگێڕیمان نه‌ماون و جموجۆڵی په‌كه‌كه زۆر كه‌مبۆته‌وه .
پێشتر چه‌كدارانی په‌كه‌كه چه‌ندان شوێنی ستراتیجی ناوچه‌كه‌یان به ده‌سته‌وه‌بوو، به‌ڵام له ترسی بۆردمانه‌كانی توركیا و پاراستنی گیانی خۆیان ناتوانن به ئاشكرا باره‌گا دابنێن .
سیده‌كان كه‌وتۆته سێگۆشه‌ی سه‌رسنووری نێوان وڵاتانی كوردستان، توركیا و ئێران، به دووری 144 كم له باكووری رۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێر هه‌ڵكه‌وتووه، خاوه‌نی 250 گونده زیاتر له 100 گوندی به‌هۆی بوونی په‌كه‌كه و بۆردمان و تۆپبارانه‌كانی وڵاتانی دراوسێ ئاوه‌دان نه‌كراونه‌ته‌وه و له 20 ساڵی رابردوو به‌هۆی په‌كه‌كه و توركیا له ده‌ڤه‌ری برادۆست ده‌یان كه‌س بوونه‌ته قوربانی.
سیده‌كان/ موڕشید برادۆستی