پاش كردنه ئامانجی پێگه و باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی و سه‌رقاڵكردنی ئه‌و هێزه له‌لایه‌ك و كوشتنی دوو فه‌رمانده‌ی دیاری حه‌شد و سوپای پاسدارانی ئێران، كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و هێرش بۆ سه‌ر ناوچه كوردستانییه‌كانی دیاله رووی له كه‌میی كردووه.
ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه به‌رده‌وام نائارام بوون، له‌لایه‌ن داعش و هێز و گرووپی نه‌ناسراو هێرشی و كاری تیرۆریستی ئه‌نجام دراون.
عه‌قید جموور رۆسته‌م جێگری لیوای سێی پێڕۆی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، بۆ "وشه" گوتی، له نزیكه‌ی مانگێكی رابردوو كه ئاڵۆزی و ململانێكانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران له عێراق تۆخ بووه‌ته‌وه، دۆخی ته‌ناهیی ناوچه كوردستانییه‌كانی دیاله له سنووری كوڵه‌جۆ و خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری، رووی له باشی كردووه.
به‌گوته‌ی ئه‌م فه‌رمانده، "دۆخی ناوچه كوردستانییه‌كان كاتێك روویان له ئاڵۆزی كردبوو كه هێزی زۆری سوپا و حه‌شدی شه‌عبی لێ جێگیر كرابوون".
زیاتر ده‌ڵێت "ئێمه زانیاریمان هه‌یه هه‌وڵێك له ئارادایه بۆ دروستكردنی هێزی نوێی چه‌كداری سوننه له سنووری دیاله و ناوچه كوردستانییه‌كان، ئه‌گه‌رچی ئێسته به رواڵه‌ت به‌رانبه‌ر هێزی تر دروست ده‌كرێت، به‌ڵام له داهاتوودا بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانیش ده‌بنه مه‌ترسی".
وه‌ك ئه‌و فه‌رمانده‌یه باسی كرد، ئێسته داعش لاواز بووه، به‌ڵام له‌و ناوچانه‌ی جێ نفووزی سوننه‌ن، ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی گرووپی زیاتری سوننه‌ی چه‌كدار تێیاندا، چاوه‌ڕوانكراوه.
به‌ده‌ر له‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه، لوقمان محه‌مه‌د یه‌كێك له ئه‌ندام ئه‌نجوومه‌نه دیاره‌كانی ناوچه‌ی شێخ باوه‌ی نێوان شارۆكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان و شاره‌دێی گوڵاڵه‌ی سه‌ربه شارۆكه‌ی خانه‌قین، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، تا پێش نائارامییه‌كانی عێراق و كردنه ئامانجی باره‌گا و پێگه‌ی هێزێكی دیاری عێراقی له ناوچه‌ی شێخ باوه، رۆژانه كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و ته‌قینه‌وه و هێرش ئه‌نجام ده‌دران، به‌ڵام ئێسته هێرش و ته‌قینه‌وه و كرده‌وه تیرۆیستییه‌كان روویان له نه‌مان و كه‌مبوونه‌وه كردووه.
زیاتری خسته ڕوو "ئه‌وه پرسیاری لای ئێمه دروست كردووه، چۆن داعش له نزیك سه‌نگه‌ر و هێزی حه‌شدی شه‌عبی و سوپاوه نزیك ده‌بوونه‌وه له شێخ باوه، كه‌چی ئێسته كه ئه‌وان چوونه‌ته‌وه به‌غدا، داعش دیار نه‌ماون؟".
"وشه" له میانه‌ی به‌دواداچوونه‌كانی له‌رێی پۆلیسی دیاله‌وه، ئه‌وه‌ی بۆ روون بووه‌ته‌وه له سنووری عوزێم كه هاوسنووری شاره‌دێی ئامرلی سه‌ربه خورماتووه، هاوكات له‌گه‌ڵ پارێزگای دیاله، له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا زیاتر له جارێك له‌كاتی په‌لاماری داعش له‌و سنووره له‌بری میلیشیا شیعه‌كان، ته‌نیا پۆلیس و سوپا به‌رگرییان كردووه.
به‌شێك له‌و هێرشانه‌ی دراونه‌ته پاڵ داعش، میلیشیاكانی حه‌شدی له پشت بووه
نیهاد محه‌مه‌د گوته‌بێژی پۆلیسی دیاله، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، ماوه‌یه‌كه پۆلیسی دیاله هاوئاهه‌نگییه‌كانی له‌گه‌ڵ هێزی سوپا په‌ره پێ داوه بۆ به‌رگرتن له كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان.
ئێسته هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له سنووری دیاله به زۆری له ناوچه‌ی نه‌فتخانه‌ن كه ناوچه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌وت و هاوسنووری ئێرانه.
به‌گوته‌ی سه‌میر محه‌مه‌د نوور سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی له‌كارخراوی شاره‌وانی خانه‌قین، زیاتر له نیو سه‌ده‌یه نه‌وتی نه‌فتخانه له‌لایه‌ن ئێران و عێراقه‌وه سوودی لێ بینراوه، نه‌ك خه‌ڵكی خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری.
له‌باره‌ی بوونی هێزی حه‌شدی شه‌عبی له سنووری نه‌فتخانه، ئه‌بو مونته‌زر فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، بۆ "وشه" ده‌ڵێ، "ئه‌و ناوچه‌یه گرنگه هێزی لێ بێ".
به‌گوته‌ی ئه‌و "به‌شێكی تریش له هێزه‌كان له ناوچه‌ی ئیمام وه‌یسی سنووری شاره‌دێی سه‌عدیه‌ی سه‌ربه شارۆكه‌ی خانه‌قینن، هاوكات هێزیش له سنووری قه‌ره‌ته‌په هه‌یه".
له‌لایه‌كی تره‌وه، شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا به‌رپرسی لقی 15ی خانه‌قینی پارتی دیموكراتی كودستان، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، گومانی زۆر هه‌یه هێرشه‌كانی داعش ده‌ستی تری له پشته‌وه بووبێ، بۆ ره‌وایه‌تیدان به مانه‌وه‌یان و دروستكردنی مه‌ترسی له‌سه‌ر هاووڵاتییانی كورد و عه‌ره‌بی سوننه، واته به‌شێك له نائارامییه‌كان حه‌شدی شه‌عبی له پشت بێت.
به‌گوته‌ی ئه‌و به‌رپرسه، "له‌وه‌ته‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی په‌یدا بوون، بوونه‌ته مه‌ترسی بۆ كورد و سوننه، بۆیه به‌شێكی به‌رچاو له كرده‌وه تیرۆیستییه‌كان راستییه‌كه‌ی داعش نین، چونكه له زۆر جێ ئه‌وه‌نده به‌هێز نین تا بتوانێ مه‌ترسی دروست بكه‌ن".
له سایه‌ی بوونی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له سنووری خانه‌قین، نووسینگه‌ی مافی مرۆڤی دیاله له دواین راگه‌یه‌نراوی ساڵی 2019دا بڵاوی كرده‌وه، نزیكه‌ی 350 ماڵبات له گونده‌كانی خانه‌قین ئاواره بوون، ئه‌و ژماره‌یه‌ش زۆر زیاتره له‌وكاته‌ی داعش به‌هێز بوو.
خانه‌قین و ناوچه كوردستانییه‌كانی دیاله پێشتر له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه ده‌هاتنه پاراستن، به‌ڵام له دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ـه‌وه كه‌وتنه ده‌ست میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرینی