پەرلەمانتارانی سەر بە پارتی دیموكرات رایان گەیاند كە بڕیارە سبەی چوارشەم ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا دەنگ لەسەر بڕیاری رەوانەكردنی دۆسیەی دادگاییكردن بۆ لادانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا بۆ ئەنجوومەنی پیران بدات، ئەوەش لە چوارچێوەی هەوڵێكی دیموكراتەكان بۆ لادانی.
دەنگدانەكە رێگە بە دەست پێكردنی دادگاییكردنی ترەمپ دەدات
هنری كویلیار، كۆنگرێسمانی دیموكرات ئاشكرای كرد كە نانسی بیلووسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا لە كۆبوونەوەیەكی پارتەكەیان ئەمڕۆ سێشەم ئەوەی بە ئەندامانی دیموكراتی راگەیاندووە و هەروەها ناوی ئەو ئەندامانەیش دەخاتە روو كە دادگاییكردنی ترەمپ لەناو ئەنجوومەنی پیران بەڕێوە دەبەن.
شایەنی باسە رەوانەكردنی دۆسیەی تۆمەتەكانی ئاراستەی ترەمپ كراوە بۆ ئەنجوومەنی پیران بەهۆی هەوڵێكی شكستخواردووی بیلووسی دوا كەوت بۆ رازیكردنی سیناتۆر میچ كاكۆنێل، سەركردەی زۆرینەی كۆماری لە ئەنجوومەنی پیران بە زیادكردنی لێدانی نوێی شایەتحاڵەكان بۆ ناو دۆسیەكە.
ئەو دەنگدانەی سبەی چوارشەم لە ئەنجوومەنی نوێنەران رێگە بەوە دەدات ئەنجوومەنی پیران دەست بە دادگاییكردنی ترەمپ لە رۆژی پێنجشەم بكات، بەڵام رۆژانی سەرەتای دادگاییكردنەكە تەرخان دەكرێت بۆ سوێندخواردنی بەشداران و خوێندنەوەی هەردوو مادەی تۆمەتی ئاراستەكراو بۆ ترەمپ، بۆیە دەست بە گوێگرتن بۆ قسەی پەرلەمانتاران لە پێش هەفتەی داهاتوو ناكرێت.
سەلماندنی تۆمەتەكانی سەر ترەمپ كە بریتین لە پێشێلكردنی دەسەڵاتەكان و رێگرتن لە رلێكۆڵینەوەكانی كۆنگرێس، پێویست بە رەزامەندی دوو لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجوومەنی پیران دەكات، ئەوەش زەحمەتە كاتێك كۆمارییەكان خاوەنی زۆرینەن لەو ئەنجوومەنە بە 53 ئەندام و كەسیان لەگەڵ تۆمەتەكانی دژی ترەمپ نین.