عێراق.. بنكەی سەربازی تاجی مووشەكباران دەكرێت

:: PM:10:09:14/01/2020 ‌

خانەی راگەیاندنی تەناهی ئەمڕۆ سێشەم رای گەیاند كە بنكەی سەربازی تاجی لە باكوری بەغدا بە چەند مووشەكێكی كاتیۆشا بۆردمان كراوە بێ ئەوەی زیانی گیانیان لێ كەوتبێتەوە.
گوشار بۆ سەر هێزەكانی ئەمەریكا بەردەوامە
بەپێی بەیاننامەیەكی كورتی خانەكە، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەم سەربازگەی مەشقی تاجی لە باكوری بەغدا بە چەند مووشەكێكی كاتیۆشا كراوەتە ئامانج، بێ ئەوەی زیانی گیانی لێ كەوتبێتەوە.

هەر لەوبارەوە سەرچاوەیەكی تەناهی ئاشكرای كرد كە سەربازگەی تاجی لە باكوری بەغدا بە پێنج مووشەك لەلایەن چەكدارانی نەناسراوەوە بۆردمان كراوە.

ئەوە لەوكاتەی یەكشەمی رابردوو خانەی راگەیاندنی تەناهی ئاماژەی بۆ برینداربوونی چوار كارمەندی هێزی ئاسمانی عێراق كرد، بەهۆی مووشەكبارانكردنی بنكەی ئاسمانی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین، لەوكاتەی هیشام هاشمی شارەزای تەناهی عێراق دووپاتی كردەوە كە ئەو بنكە هیچ سەربازێكی بیانی یان ئەمەریكی تیادا نەبووە.    



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل