له كه‌ركووك فەوجی تایبەتی لیوای 61ی نووسینگەی سەرۆک وەزیران، ڕۆژانه به‌بیانووی پشكنین و گه‌ڕانی ورد خه‌ڵكی كه‌ركووك هه‌راسان ده‌كه‌ن و به‌رپرسێكی ئه‌و فه‌وجه ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ئێمه زانیاریمان بۆ دێت له‌لایه‌ن خه‌ڵكی شاره‌كه خۆیانه‌وه و له كه‌ركووك خۆیان هه‌واڵ له‌خۆیان ده‌ده‌ن.
زانیاریمان بۆ دێت له‌لایه‌ن خه‌ڵكی شاره‌كه خۆیانه‌وه و له كه‌ركووك خۆیان هه‌واڵ له‌خۆیان ده‌ده‌ن
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م 14ی كانوونی دووه‌م، بازگەی کاتی فەوجی تایبەتی لیوای 16ی نوسینگەی سەرۆک وەزیران لە گەڕەکی عرووبەی شاری کەرکووک، پشکنینی ئۆتۆمبێڵی هاووڵاتییان بۆ دەست بەسەراگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و گرتنی کەسانی داواکراو بڵاوبوونه‌ته‌وه.
نه‌قیب (ف.ت)، ئه‌فسه‌ر له فەوجی تایبەتی لیوای 61ی نووسینگەی سەرۆک وەزیران به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئێمه خه‌ڵكی شاره‌كه خۆیان زانیاریمان پێ ده‌ده‌ن و خۆشیان گله‌یی ده‌كه‌ن، بۆیه ناتاونین به قسه‌ی خه‌ڵك دۆخی ته‌ناهی شاره‌كه فه‌رامۆش بكه‌ین.
زیاتر گوتی، خه‌ڵكی شاره‌كه له ئێمه زیاتر هه‌واڵیان لایه و مه‌له‌فمان لایه برا هه‌واڵی له‌برا داوه به‌هۆی بوونی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت له‌ماڵه‌وه، كاتێك نه‌چین به ده‌نگیانه‌وه له سه‌روی خۆمان سكڵامان لێ تۆمار ده‌كه‌ن.
له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكۆتبه‌ری ساڵی 2017، دۆخی ته‌ناهی شاری كه‌ركووك به‌ته‌واوی تێك چووه و تاكو ئێسته چه‌ندان ته‌قینه‌وه و هێرش بۆسه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی و چه‌ندان ڕووداوی فڕاندن و دزی له‌شاره‌كه كراوه و هێزه ته‌ناهییه‌كان توانای هیچیان نه‌ماوه، فەوجی تایبەتی لیوای 61ی نووسینگەی سەرۆک وەزیران به‌ناوی كۆنتڕۆڵ كردنی دۆخه‌كه چه‌ند مانگێكه له‌شاره‌كه‌ن به‌ڵام خه‌ڵك به‌هۆی زۆری دانانی بازگه‌وه لێان ناڕازییه.