براد پیت، ئەکتەری ناوداری هۆلیوود و خۆشەویستی جەماوەری سینەما، دوای چەند ساڵ دابڕان لە خەڵاتەکانی ئۆسکار، جارێکی تر پاڵێوراوە.
ئۆسكاری ئه‌مساڵ، ڕكابه‌رییه‌كی زۆری خسته نێوان ئه‌ستێره دیاره‌كانی له ساڵانی نه‌وه‌تی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه خه‌ڵكی به ده‌موچاوه‌كانیان ڕاهاتوون، وه‌ك لیوناردۆ دی كاپریۆ، برات پیت و زۆری تر، ڕكابه‌ری گه‌وره‌ش بریتییه له لواكین فینیكس كه پاڵه‌وانی فیلمی جۆكه‌ر بوو، هه‌روه‌ها توانی خه‌ڵاتی گۆڵدن گڵه‌ب بباته‌وه. جیا له‌وه‌ی ئاڵپاچینۆ ئه‌ستێره‌ی گه‌وره‌ی سینه‌مایی له ڕكابه‌ریدایه.
بۆ جاری چوارەمە پاڵێوراوی ئۆسکارە
پسپۆڕان پێیان وایه هه‌لێكی گه‌وره له‌به‌رده‌م براد پیت /56 ساڵ/ هه‌یه، چونكه وێڕای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی 30 ساڵه كاری نواندن ده‌كات و سێ جار بۆ ئۆسكار پاڵێوراوه، تا ئێسته ئه‌و خه‌ڵاته‌ی وه‌رنه‌گرتووه.
براد پیت كه له فیلمی ONCE UPON A TIME IN HOLLYWOOD ڕۆڵی پاڵه‌وانی دووه‌م ده‌بینێ، شانبه‌شانی لیوناردۆ دی كاپریۆ كه پاڵه‌وانی یه‌كه‌مه، پێكه‌وه له ڕكابه‌ریدان، به‌ڵام ڕكابه‌ریی یه‌كتری ناكه‌ن چونكه له دوو بواری جیاواز پاڵێوراون. ئه‌مه‌یشمان بیر نه‌چێ، توانی له‌سه‌ر هه‌مان ڕۆڵ خه‌ڵاتی گۆڵدن گڵه‌ب وه‌ربگرێت.