سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاسا له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، زمانى كوردى زمانى ده‌ستورى فه‌رمییه له عێراق و په‌رله‌مانتارانی كورد ده‌توانن له كاتى كۆبوونه‌وه به‌كارى بهێن و له نوسراوه فه‌رمییه‌كان به‌كارى بهێنن.
په‌رله‌مانتاره كورده‌كان ئازادن له‌وه له كۆبوونه‌وه‌كاندا به زمانى كوردى كوردى قسه بكه‌ن
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 14ى كانوونى دووه‌م، ڕێبوار هادى سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاسا له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، زمانى كوردى له عێراق زمانێكى فه‌رمییه و ده‌ستوریه و په‌رله‌مانتاره كورده‌كان ده‌توانن و ئازادن له‌وه له كۆبوونه‌وه‌كاندا به زمانى كوردى كوردى قسه بكه‌ن.
زیاتر گوتى، له ماوه‌ى ڕابردوو چه‌ندان جار په‌رله‌مانتاره كورده‌كان له فراكسیۆنى پارتى به كوردى قسه‌یان كردووه، به‌ڵام ئێسته ئه‌وه‌ى كه ماوه داوامان كردووه وه‌رگێڕاى خێرا دابین بكرێت بۆ ناو هۆڵى كۆبوونه‌وه، چاوه‌ڕێى دابین كردنى ئه‌وه‌ین و هه‌مووان به كوردى قسه ده‌كه‌ین.
لاى خۆیه‌وه به‌هار مه‌حموود، ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسا له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، په‌رله‌مانتاره كورده‌كان له ناو په‌رله‌مانى عێراق ده‌توانن به زمانى كوردى قسه بكه‌ن و له نوسراوه‌كاندا ده‌توانن زمانى كوردى به‌كاربهێنرێت له پاڵ زمانه عه‌ره‌بیه‌كه، ئه‌وه‌ش مافێكى ده‌ستورییه و زمانى كوردیش له عێراق فه‌رمییه.
زیاتر گوتى، له خوله‌كانى پێشوو ئامێرى وه‌رگێڕاى زمانى كوردى بۆ زمانى عه‌ره‌بى هه‌بووه له ناو هۆڵى په‌رله‌مان، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ى هێرش كرایه سه‌ر په‌رله‌مان له لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه له هۆڵى په‌رله‌مان ئه‌و ئامێرانه خراپ بوون و لابران و له خولى پێشوو.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى