له كاتێكدا هه‌ندێ گرووپ و حزبی سیاسی كوردستان به‌رده‌وام داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی كوردستان بۆ به‌غدا ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ هه‌موو شتێكی كوردستان ڕاده‌ستی به‌غدا بكه‌ن و دووباره خه‌ڵكی كوردستان وه‌ك هاووڵاتی پله دوو مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێ، له ته‌ك ئه‌وه‌یش دا ده‌نگی شۆڤێنییه‌كان له به‌غدا به به‌رزی له میدیاكان ده‌زرنگێته‌وه و له دواترینیشیان په‌رله‌مانتارێكی گرووپی میلیشیاكان داوا ده‌كات، كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر به چه‌ك و تۆپهاوێژ چاره‌سه‌ر بكرێ، نه‌ك به گفتوگۆ و دانوستاندن.
عوده‌ی عه‌واد ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی سادقوون، كه بریتییه له كوتله‌ی میلیشیاكانی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق كه یه‌كێكه له گرووپه‌كانی ناو حه‌شدی شه‌عبی و له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه خراوه‌ته لیستی تیرۆره‌وه، له به‌رنامه‌ی "كورتترین ڕێگه‌ی" كه‌ناڵی شه‌رقییه نیوز، كه له‌لایه‌ن، د.نه‌بیل قاسم پێشكه‌ش ده‌كرێت، به توندی هێرشی كرده سه‌ر كوردستان و دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه تاكه ڕێ و كورتترین ڕێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، بریتییه له تۆپهاوێژه‌كان.
ئه‌و جۆره هه‌ڵوێستانه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور و یاسایه و دادگه و داواكاری گشتیش بێده‌نگن
هه‌فته‌ی ڕابردوو نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدای كرد و له‌گه‌ڵ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق كۆبووه‌وه و له ماوه‌ی ڕابردوویش چه‌ندان جار شاندی هه‌رێمی كوردستان چوونه‌ته به‌غدا، له دوای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش، وه‌ك له كارنامه‌ی كابینه‌كه خرایه ڕوو، كه ئاماده‌یی ته‌واویان هه‌یه، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ڕیشه‌یی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرال و دوو ڕۆژ دوای متمانه وه‌رگرتنی كابینه‌كه‌یش مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدای كرد و له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی عێراق و به‌رهه‌م ساڵحی سه‌رككۆمار و محه‌مه‌د حه‌لبووسی كۆبووه‌وه، سه‌ره‌ڕای لێكگه‌یشتنه‌كان و ناردنی به‌شێكی پاره به شێوه‌ی مانگانه له‌لایه‌ن به‌غداوه له سه‌رده‌می حكوومه‌تی عه‌بدولمه‌هدی، به‌ڵام دوای خۆپێشاندانه‌كانی به‌غدا له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو و ده‌ستكێشانه‌وه‌ی حكوومه‌تی عه‌بدولمه‌هدی، مانه‌وه‌ی وه‌ك حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر، ئه‌مینداری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری ڕاگرتنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی دا كه مانگانه ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرا، ئیتر جارێكی تر ده‌رگه‌ی كێشه‌كان له نێوان هه‌ردوولا كرانه‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌میش شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت گه‌یشتنه به‌غدا، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هاتن و چوونی زۆری شانده‌كان، كه‌چی هێشتا ده‌رگه‌ی چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌ته‌وه و لێكگه‌یشتن و هه‌ماهه‌نگی هه‌یه.
كێشه‌كانی
هه‌ولێر و به‌غدا ڕیشه‌یه‌كی درێژییان هه‌یه و هه‌ر ته‌نیا له بودجه و مووچه خۆی نابینێته‌وه، بگره كێشه‌ی ناوچه كوردستانییه داگیركراوه‌كان و پرسی نه‌وت و سامانه سروشتییه‌كان و بودجه‌ی پێشمه‌رگه و بودجه‌ی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی فیدرالی كه به گوێره‌ی ده‌ستوور پێویسته دابمه‌زرێنرێ و پشكی كورد له سووپا و له سلكی دیپلۆماسی و له دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت، هه‌موو ئه‌وانه گرفتی كه‌ڵه‌كه‌بوون كه له دوای 2003ه‌وه به‌رده‌وامیان هه‌یه و ماونه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای بڕینی مووچه و برسیكردنی خه‌ڵكی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه، كه‌چی هێشته به زمانی شۆڤینیانه قسه ده‌كه‌ن و داوای هێرشكردنه سه‌ر كوردستان ده‌كه‌ن.
به‌شێك له حزبه‌كان داوا ده‌كه‌ن كوردستان هه‌موو شتێك ڕاده‌ستی ئه‌م شۆڤێنیانه بكات كه جیا له چه‌ك باوه‌ڕیان به هیچی تر نییه
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عێراق له لیستی میلیشیاكان له به‌رنامه ته‌له‌ڤزیۆنییه‌كه‌دا دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه ئیتر پێویست ناكات شاندی هه‌رێم له به‌غدا پێشوازییان لێ بكرێ، هاتنی ئه‌و شاندانه‌یش ته‌نیا بۆ خواردنه‌وه‌ی چای و كێكه، وه‌كوو سه‌ردانی نێوان دوو ده‌وڵه‌ت وایه بۆ لای یه‌كتر، بۆیه پێویسته حزبه‌كانی عێراق ڕێگری له هاتنی ئه‌و شاندانه بكه‌ن، جیا له‌وه‌یش كێشه‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر نابێت، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ كێشه‌كانیش چاره‌سه‌ر بكه‌ین، تۆپهاوێژه‌كان باشترین چاره‌سه‌ره.
بۆچوونی ئه‌و په‌رله‌مانتاره سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور و یاسا به‌ركاره‌كانی عێراقه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیسته‌می سیاسی له عێراق هیچ گرنگییه‌ك به ده‌ستوور نادات و داواكاری گشتی و دادگه‌ی ده‌ستووری به ئه‌رك و ڕۆڵی خۆیان هه‌ڵناستن، بۆیه به‌كارهێنانی هێز دژی هه‌رێمی كوردستان بووه به دیارده‌یه‌ك كه ڕۆژانه سیاسییه‌كانی عێراق دووپاتی لێ ده‌كه‌نه‌وه، به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی كوردیش له به‌غدا له‌جیاتی وه‌ڵامی ئه‌و هه‌وڵه شۆڤێنیانه بده‌نه‌وه، به به‌رده‌وامی هاوشێوه‌ی ئه‌و شۆڤێنیانه دژ به گه‌لی كوردستان لێدوان ده‌ده‌ن و له به‌رانبه‌ر بۆچوونی ئه‌و شۆڤێنیانه‌یش كه داوای تۆپبارانكردنی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرێن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی میلیشیاكان له دوێنێوه له‌و به‌رنامه‌یه به‌وشێوه ناده‌ستووری و نایاسایییه قسه‌ی كردووه، به‌ڵام تا ئێسته په‌رله‌مانتارانی كورد به گشتی بێهه‌ڵوێستن و هیچ سكاڵا و داوایه‌كیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و دادگه‌ی ده‌ستووری نه‌كردووه، بۆ لێپێچینه‌وه له‌و بۆچوونه شۆڤێنیانه كه به‌رده‌وام به چاوی دوژمنه‌وه سه‌یری كوردستان ده‌كه‌ن.