رۆژنامه‌یه‌كى عه‌ره‌بى ئاشكراى كردووه، بڕیاره له كۆتایى مانگى ته‌مووزى داهاتوو مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى ئه‌مه‌ریكا بكات و له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا كۆ ببێته‌وه.
رۆژنامه‌ى
"عه‌ره‌بى جه‌دید" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 24ى حوزه‌یران له راپۆرتێكدا باسى له سه‌ردانێكى مسته‌فا كازمى كردووه بۆ ئه‌مه‌ریكا و گوتوویه‌تى، سه‌ردانه‌كه له مانگى داهاتوو "ته‌مووز" ده‌بێت.
دوایین دیدارى تره‌مپ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراق له ساڵى 2017 بوو
به‌رپرسێكى نووسینگه‌ى كازمى كه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه گوتوویه‌تى، سه‌ردانه‌كه‌ى له دواى 20ى ته‌مووز ده‌بێت و له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نى ئه‌مه‌ریكى رێكده‌كه‌وێن.
بڕیاره له‌م سه‌ردانه‌دا مسته‌فا كازمى و دۆناڵد تره‌مپ له واشنتن كۆببنه‌وه، باس له چه‌ندان دۆسیه‌ى گرنگ بكه‌ن له‌وانه‌ى هه‌ژموونى ئێران له عێراق، رێككه‌وتنى ستراتیجى نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق، جگه له‌وه‌یش وه‌ك به‌رپرسه‌كه باسى كردووه كازمى چاوه‌ڕوانی كۆمه‌كى دارایى له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.
ئه‌گه‌ر ئه‌م دیداره‌ى نێوان كازمى و تره‌مپ به‌ڕێوه بچێت، ئه‌وا یه‌كه‌م دیدار ده‌بێت كه تره‌مپ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك حكوومه‌تى عێراق ئه‌نجامى بدات.
چونكه دوایین دیدارى تره‌مپ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاتى حه‌یده‌ر عه‌بادى بوو، له مانگى ئادارى 2017 كه دواى دیداره‌كه تره‌مپ عه‌بادى به "پیاوێكى پڕ هوڕێنه" وه‌سف كرد. دواى عه‌بادیش له ماوه‌ى ساڵێك و شه‌ش مانگى ده‌سه‌ڵاتى خۆى عادل عه‌بدولمه‌هدى نه‌یتوانى سه‌ردانى ئه‌مه‌ریكا بكات و له‌گه‌ڵ تره‌مپ كۆببێته‌وه.