وه‌زاره‌تى به‌رگریى توركیا راى گه‌یاند، له‌سه‌ر سنوورى نێوان توركیا و ئێران له ناوچه‌ى هه‌كارى، له دیوى ئێرانه‌وه ته‌قه له سه‌ربازانى توركیا كراوه، یه‌كێكیان كوژراوه و سه‌ربازێكى تریش بریندار بووه.
ئاژانسى
ئه‌نادۆڵى توركى ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 24ى حوزه‌یران، راگه‌یه‌نراوێكى كورتى وه‌زاره‌تى به‌رگریى توركیای بڵاو كردووه‌ته‌وه كه تێیدا هاتووه، له‌سه‌ر سنوورى نێوان توركیا و ئێران له دیوى ئێرانه‌وه ته‌قه له سه‌ربازانى توركیا كراوه كاتێك سه‌رقاڵى گه‌ڕان و چاودێری بوون.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى توركیا راسته‌وخۆ ئێران تۆمه‌تبار ناكات
وه‌زاره‌تى به‌رگرى باسى له‌وه كردووه له ئه‌نجامى ته‌قه‌كردنه‌كه، سه‌ربازێك كوژراوه و یه‌كێكى تریش بریندار بووه. جگه له‌وه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگریى توركیا ئاماژه‌ى بۆ ته‌قه‌كه‌ران نه‌كردووه و ته‌نیا گوتوویه‌تى ته‌قه‌كردنه‌كه له دیوى ئێرانه‌وه بووه.
له ماوه‌ى رابردوودا چه‌ندان جار هێرش كرایه سه‌ر ئه‌و بۆڕییه گازانه‌ى كه له ئێرانه‌وه ره‌وانه‌ى توركیا ده‌كرێن، به‌هۆى ئه‌م رووداوانه‌یشه‌وه هه‌نارده‌كردنى گازى سروشتیى ئێران بۆ توركیا وه‌ستا، ئه‌وكات به ئاشكرا ئێران و توركیا چه‌كدارانى په‌كه‌كه‌یان له‌م جۆره رووداوانه تۆمه‌تبار كرد.