نرخی زێڕ له بازاڕه‌كانی دنیا له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و دوای ئه‌وه‌ی له مانگه‌كانی كانوونی دووه‌م و شوباتی ئه‌مساڵ جێگیر بووبوو، دوو مانگه به خێرایی ڕووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه.
هه‌موو دنیا به‌گشتی ئێسته پشت به‌و زێڕ ده‌به‌ستن
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 24ی حوزه‌یران، سه‌رباز حاجی فه‌رهاد باڵه‌كی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی زێڕنگران و خاوه‌نی زێڕنگری سه‌رباز به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، نرخی زێر ڕوژ به ڕوژ له هه‌ڵكشاندایه، به‌رزبوونه‌وه‌كه‌یشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بۆڕسه‌ی جیهانی، واته پێوه‌سته به ئاڵۆزییه‌كانی دنیا، بۆیه خواست له‌سه‌ر زێر زیادی كردووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵك به‌تایبه‌تی و هه‌موو دنیا به‌گشتی ئێسته پشت به‌و كانزایه ده‌به‌ستن.
زیاتر گوتی، من پێم وایه نرخی زێڕ له بازاڕه‌كاندا زیاتر به‌رز ده‌بێته‌وه له‌و نرخه‌ی ئێسته‌ی، له ماوه‌ی ته‌نیا یه‌ك مانگی ڕابردوودا زێڕ بۆ هه‌ر مسقاڵێك 20 هه‌زار دینار به‌رز بووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها له ماوه‌ی شه‌ش مانگیشدا بۆ هه‌ر مسقاڵێك زیاتر له 55 هه‌زار دینار به‌رز بووه‌ته‌وه، له ماوه‌ی یه‌ك ساڵیش‌دا زیاتر له 100 هه‌زار دینار به‌رز بووه‌ته‌وه.
ڕوونی كرده‌وه، ئێسته نرخی زێڕ له هه‌ڵكشاندایه چونكه خواستی له‌سه‌ره خه‌ڵك هه‌مووی به‌گشتی پشت به‌و كانزایه ده‌به‌ستێت، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان هاووڵاتییان زیاتر زێڕی خۆیان ده‌فرۆشن، به گشتی خواست له‌سه‌ر زێڕ كه‌م بووه‌ته‌وه له هه‌رێم، ته‌نانه‌ت كڕینی زێڕ بۆ پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریش زۆر كه‌م بووه‌ته‌وه له‌به‌ر به‌رزیی نرخی زێڕ چونكه خه‌ڵك ناتوانن بیكڕن.
ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ نرخی یه‌ك ئۆنس زێڕ له بازاڕه‌كانی كوردستان به هه‌زار و 770 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێڕ به واتای به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های سه‌رجه‌م جۆره‌كانی زێڕه له بازاڕه‌كانی دنیا، له بازاڕه‌كانی كوردستانیش ماوه‌ی دوو مانگه نرخی زێڕ هه‌ڵكشاوه.
شایانی باسه له سنووری پارێزگاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری زیاتر له 572 دوكانی زێڕنگر هه‌ن، به‌گشتی به‌شێك له هاووڵاتییان بۆ دابینكردنی بژێوییان سوود له‌و زێڕه وه‌رده‌گرن كه هه‌ڵیانگرتووه و به باشترین كاڵا بۆ سه‌رده‌می ته‌نگانه هه‌ژمار ده‌كرێت، ئێسته ده‌ستیان به فرۆشتنی كردووه.