بڕیارە شاندەكەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ لەگەڵ چەند وەزارەت و لایەنێكی سیاسی كۆببنەوە و گفتوگۆكان بەردەوامییان دەبێت بۆ ئەگەری لێك نزیكبوونەوە لە ڕێككەوتن.
ئەمڕۆ چوارشەم 24ـی حوزەیران، بەپێی ئەو زانیارییانەی بە "وشە" دراون، شاندەكەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ لە گفتوگۆكانی بەردەوام دەبێت، لەگەڵ چەند وەزارەتێك كۆ دەبێتەوە بۆ لێك نزیكبوونەوەی زیاتر.
لە ئەگەری كۆبوونەوەی زیاتر لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان، دەبێ بە تایبەت لەبارەی پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا
ئەو سەرچاوەیە گوتی، كۆبوونەوەكانی ئەمڕۆ بەردەوامییان دەبێت و لە ئەگەری كۆبوونەوەی زیاتر لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان، دەبێ بە تایبەت لەبارەی پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، لەوانەش دۆسیەی نەوت و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان.
چوونی ئەو شاندە بە ڕاسپاردەی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بووە، سەردانی شاندەكە بۆ جاری سێیەمە بەمەبەستی تەواوكردنی گفتوگۆكانی كۆتایی نیسان و سەرەتای ئایاری رابردوو لەبارەی پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوولا.
دوێنێ دوای چوونی شاندەكەی هەولێر بۆ بەغدا، لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوە و گفتوگۆ لەسەر كێشە هەڵپەسێردراوەكان كرا.
ئەندامانی شاندەكە پێكهاتوون لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی، خالید شوانی وەزیری كاروباری ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم، كەمال محەمەد ساڵح وەزیری كارەبا، دارا رەشید وەزیری پلاندانان، ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، لەگەڵ تیمێكی هونەری كە نوێنەرایەتیی وەزارەتە جۆربەجۆرەكان دەكەن.