حه‌سه‌ن رۆحانى سه‌رۆكى ئێران راى گه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌یه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بكات به‌و مه‌رجه‌ى ئه‌و وڵاته بگه‌ڕێته‌وه ناو رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران.
ئاژانسى
رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 24ى حوزه‌یران لێدوانێكى حه‌سه‌ن رۆحانى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا باس له دانوستاندنى نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.
رۆحانى : ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا جارێكى تر به رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى پابه‌ند ببێته‌وه
رۆحانى له لێدوانه‌كه‌یدا ده‌ڵێ، "كێشه‌مان له ئه‌نجامدانى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا نییه، ئه‌گه‌ر داواى لێبوردن بكات و پابه‌ند ببێته‌وه به رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى و قه‌ره‌بووى ئێران بكاته‌وه به‌هۆى كشانه‌وه‌ى له رێككه‌وتنه‌كه‌وه".
دواتر رۆحانى توانج له داواى گفتوگۆكردن له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه ده‌دات و ده‌ڵێ، "ئێمه ده‌زانین ئه‌و داوایانه ته‌نیا قسه و درۆن".
له ئایارى ساڵى 2018 ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران كشایه‌وه، ئه‌و رێككه‌وتنه له نیسانى 2015 راگه‌یه‌نرابوو، هه‌ریه‌ك له فڕه‌نسا و چین و ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا و رووسیا له‌گه‌ڵ ئێران له رێككه‌وتنه‌كه به‌شدار بوون، ئامانجى رێككه‌وتنه‌كه رێكخستنى پرۆگرامى ئه‌تۆمى ئێران بوو. دواتر ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنه‌كه كشایه‌وه و كۆمه‌ڵێك سزاى به‌سه‌ر ئێران سه‌پاند.