کەسێک لە کەلار خۆی کوشت

:: PM:12:14:24/06/2020 ‌
هاووڵاتییەك لە کەلار گیانی لە دەست دا و بەرپرسانی پۆلیس دەستیان بە لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە كردووە، خێزانەکەی دەڵێن، ڕووداوەکە خۆکوژی بووە.

ئەمڕۆ چوارشەم 24ـی حوزەیران، عەلی جەمال گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە شارەدێی ڕزگاری سەر بە شارۆكەی كەلار، تەرمی هاووڵاتییەك بەناوی "ڕەمەزان محەمەد مەحموود" لەدایكبووی 1983، هێنرایە بەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار كە بەهۆی بەركەوتنی فیشەكەوە گیانی لە دەست دابوو.

لە ماڵەكەی خۆیدا بەچەكی كڵاشنیكۆف فیشەكی بەخۆیەوە ناوە و لە ئەنجامدا گیانی لە دەست داوە
ئەو بەرپرسەی پۆلیس گوتی، بەگوتەی كەسوكاری رەمەزان كە خێزاندارە، بەیانیی ئەمڕۆ لە ماڵەكەی خۆیدا بەچەكی كڵاشنیكۆف فیشەكی بەخۆیەوە ناوە و لە ئەنجامدا گیانی لە دەست داوە.

باسی لەوەش كرد، بەمەبەستی توێكاری تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كەلار كراوە و پۆلیسیش لەسەر چۆنێتی ڕووداوەكە دەستی بەلێكۆڵینەوە كردووە.

ئەو ڕووداوە لە كاتێكدایە بەهۆی بوونی چەك لە ماڵەكان، بەگوتەی بەرپرسانی پۆلیس ڕووداوەكانی كوشتن و خۆكوشتن زۆر بووە و دوێنێش لە سنووری سیدەكان سێ‌ كەس كوژران.



وشە - رامیار جەواد