ئاوات محه‌مه‌د قایمقامی سلێمانی تووشی كۆرۆنا بوو، ئه‌وه‌یش دوای ئه‌وه‌ی دوێنی پشكنینی ڤایرۆسه‌كه‌ی بۆ كراوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 24ی حوزه‌یران، "وشه" له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه زانیویه‌تی دوای ئه‌وه‌ی دوێنی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای بۆ كراوه، ده‌ركه‌وتووه كه ئاوات محه‌مه‌د قایمقامی سلێمانی تووشی كۆرۆنا بووه.
ئاماره‌كانی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان ڕوو له هه‌ڵكشانه
هاوكات عه‌بدوڵا گۆران له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند كه هه‌ر ئه‌مڕۆ د. یاد نه‌قشبه‌ندی گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی تووشی كۆرۆنا بووه.
ئاماره‌كانی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان ڕوو له هه‌ڵكشانه و تا ئێسته چوار هه‌زار و 463 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و له‌و ڕێژه‌یه هه‌زار و 487 كه‌س چاره‌سه‌ر كراون و 129 كه‌سیش مردوون.