به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سه‌رگه‌ڕان ڕای گه‌یاند، جارێكی تر عه‌ره‌به ھاورده‌كان، دادگای كه‌ركووك نووسراوی بۆ كردوون و چوونه‌ته سه‌ر كورده‌كانی سه‌رگه‌ڕان و داوایان كردووه زه‌وییه‌كانیان راده‌ست بكه‌ن. كورده‌كانیش ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه كه رووبه‌ری زه‌وییه‌كانیان ھه‌زار و 200 دۆنمه، بۆیه كێشه له نێوان ھه‌ردوولادا دروست بووه.
داگیركردنی زه‌ویی جووتیارانی كورد به‌رده‌وامه
به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سه‌رگه‌ڕان لوقمان حوسێن بۆ "وشه" گوتی، جارێكی تر عه‌ره‌به ھاورده‌كان رۆیشتوونه‌ته سه‌ر كورده‌كان له سنووری سه‌رگه‌ڕان. پێشتر سكاڵایان له‌سه‌ر كورد تۆمار كردووه كه زه‌وییه‌كان له كورد وه‌ربگرنه‌وه و دادگاش له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان بڕیاری داوه، نووسراوی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێیه‌كه كردووه و داوای لێ كردووه ئه‌و زه‌وییانه له كورد وه‌ربگرنه‌وه. كوردیش رێگریی كردووه و بووه‌ته كێشه‌یان، به‌وهۆیه‌وه داگیركردنی زه‌ویی جووتیارانی كورد به‌رده‌وامه.
لوقمان حوسێن له‌باره‌ی زه‌وییه‌كانه‌وه گوتی، ھه‌شت پارچه زه‌وین، ھه‌ر پارچه‌یه‌ك 150 دۆنمه و ده‌كاته ھه‌زار و 200 دۆنم، عه‌ره‌به‌كان له‌كاتی ته‌عریبی سه‌رده‌می رژێمی پێشترر زه‌وییه‌كانیان وه‌رگرتبوو و له دوای 2003 جێیان ھێشتبوو، چونكه موڵكی كورده‌كانن ساڵانێكه ئه‌وان كاریان تێدا ده‌كرد، كه‌چی ئێسته دووباره عه‌ره‌به‌كان داوایان ده‌كه‌نه‌وه.
حوسێن باسی له‌وه‌یش كرد، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنێكی گشتگیر نه‌كرێت، ئه‌و كێشانه به‌رده‌وام ده‌بن، ھه‌رچه‌نده ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا له حكوومه‌تدا به‌رده‌وامین، جووتیارانیش سكاڵایان له به‌غدا تۆمار كردووه، به‌ڵام سوودی نییه و ته‌عریب هه‌ر به‌رده‌وامه.
له‌ماوه‌ى رابردوودا به‌شێكى زۆر له‌و عه‌ره‌بانه‌ى كه له دواى خیانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌ر گواستراونه‌ته‌وه ناوچه كوردنشینه‌كانى ناوچه كوردستانییه‌كان خه‌ڵكیان تووشى كێشه كردووه و به‌شێك له‌وانه‌یش وه‌ك شایه‌تحاڵه‌كان ده‌ڵێن" ئه‌و عه‌ره‌بانه هاوكارى تیرۆریستان ده‌كه‌ن".
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراھیم