كێشه و ناكۆكییه‌كانی نێوان باڵ و گرووپه‌كان له‌ناو یه‌كێتی مێژوویه‌كی دوور و درێژی هه‌یه، ئه‌گه‌ر پێشتر كێشه‌كان له نێوان باڵی تاڵه‌بانی و باڵی كۆسره‌ت ره‌سووڵ بووبن، ئێسته به ته‌واوی كێشه‌كان فراوان بوون و ململانێی نێوان كوڕانی تاڵه‌بانی و ماڵی شێخ جه‌نگی به ته‌واوی هه‌ستی پێ ده‌كرێ، ئه‌وه‌یش دوای ئه‌وه‌ی لاهوور به پیلانگێڕییه‌كانی، ماڵی برایم ئه‌حمه‌دی له حزبه‌كه‌دا دوور خسته‌وه.
ماڵی شێخ جه‌نگی به ته‌واوی ده‌یانه‌وێ ده‌ست به‌سه‌ر یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا بگرن، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو به ته‌واوی له جومگه‌كانی یه‌كێتی هاتوونه‌ته پێش، تا له كۆنگره‌ی چواره‌می ئه‌و حزبه به ته‌واوی ده‌ستیان به‌سه‌ر جومگه گرنگه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی و دارایی و راگه‌یاندندا گرت.
لاهوور به هه‌موو جۆرێك هاوشان له‌گه‌ڵ ئاراس و پۆڵا و براكانی تری، ده‌یه‌وێ به ته‌واوی ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و حزبه‌دا بگرێ
له ڕواڵه‌تدا سیستمی ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تییه و ئه‌وه‌یش له‌دوای كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتییه‌وه په‌سه‌ند كرا، لاهوور جه‌نگی و بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی ئه‌و حزبه‌ن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاشكرایه كه لاهوور به هه‌موو جۆرێك هاوشان له‌گه‌ڵ ئاراس و پۆڵا و براكانی تری، ده‌یه‌وێ به ته‌واوی ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و حزبه‌دا بگرێ و چیتر شتێك به ناوی ماڵی "تاڵه‌بانی و برایم ئه‌حمه‌د" له ناو یه‌كێتی بوونی نه‌مێنێ.
" لاهوور پیلانداڕێژه‌ری ده‌رپه‌ڕاندنی ماڵی تاڵه‌بانی و برایم ئه‌حمه‌د"
ماڵی برایم ئه‌حمه‌د خۆیان به دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌زانن، هه‌ندێك جاریش خۆیان به‌سه‌ر ته‌واوی بڕیار و راسپارده‌كانی ئه‌و حزبه‌كه‌دا فه‌رز كردووه، به‌ڵام هه‌رزوو "هه‌ڵۆ برایم ئه‌حمه‌د" له لایه‌ن لاهوور جه‌نگی دوور خرایه‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌وكاته‌ی له‌ناو دژه تیرۆری یه‌كێتی فه‌رمانده بوو.
ئه‌و قینه‌ی ئێسته لاهوور به‌رانبه‌ر قوباد تاڵه‌بانی هه‌یه‌تی، پێوه‌ندی به ماڵى برایم ئه‌حمه‌ده‌وه هه‌یه
ئه‌وكاته‌ی دژه تیرۆری یه‌كێتی دامه‌زرا، هه‌ڵۆ برایم فه‌رمانده بوو، به‌رپرسی باڵی سه‌ربازی ده‌زگای زانیاری یه‌كێتی بوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن لاهوور جه‌نگی كه ئه‌وكاته و به ئێسته‌یشه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد، هه‌ڵۆ دوور خرایه‌وه. ئه‌وه به سه‌ره‌تای ناكۆكی له نێوان ماڵی شێخ جه‌نگی و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د داده‌نرێ و دواتر هه‌ڵۆ به‌ناچاری لیستێكی بۆ هه‌ڵبژاردن له ساڵی 2009 پێكهێنا و هیچ ده‌نگێكی نه‌هێنا.
به بڕوای شاره‌زایان، ئه‌و قینه‌ی ئێسته‌یش كه لاهوور به‌رانبه‌ر قوباد تاڵه‌بانی هه‌یه‌تی، پێوه‌ندی به‌و خێزانه‌وه هه‌یه/ خێزانی برایم ئه‌حمه‌د/، چونكه قوباد تاڵه‌بانی له‌لای باپیری ژیاوه و وا ناسراوه كه "سیفات و كرده‌وه‌كانی له‌و ده‌چێ".
دوای مردنی جه‌لال تاڵه‌بانی له سێی ئۆكتۆبه‌ری 2017، هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د ویستی به‌ته‌واوی شوێنی تاڵه‌بانی بگرێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌خۆشی نه‌یتوانی به‌رده‌وام بێ. ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی كه پێی باش نه‌بوو ناوی بهێنرێ بۆ "وشه" باسی له‌وه كرد، "جیا له نه‌خۆشییه‌كه‌ی، لاسارییه‌كانی كوڕه‌كانی شێخ جه‌نگی به ته‌واوی هێرۆیان بێ تاقه‌ت كرد".
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه شاناز برایم ئه‌حمه‌ده كه ده‌یه‌وێ به لێدوانه‌كانی دژی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ندێك ده‌ربكه‌وێ
بنه‌ماڵه‌ی برایم ئه‌حمه‌د به پیلانی لاهوور جه‌نگی ورده ورده دوور خرانه‌وه، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه شاناز برایم ئه‌حمه‌ده كه ده‌یه‌وێ به لێدوانه‌كانی دژی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ندێك ده‌ربكه‌وێ، ته‌نانه‌ت پێش كۆنگره‌ی یه‌كێتی كه له كۆتاكانی ساڵی 2019 به‌ڕێوه چوو، ڕۆژانه لێدوانێكی دژایه‌تی یه‌كێـتی هه‌بوو، به‌ڵام دواتر به‌هۆی بوونی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی، ئامانجه‌كه‌ی هاتووه‌ته دی و له پاڵ حزبایه‌تی كاری بازرگانی ده‌كات.
شاناز كه ئێسته به كه‌سێكی حیساب بۆ نه‌كراو له‌ناو یه‌كێتی داده‌نرێ، تاكه كه‌سی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌یه كه ماوه‌ته‌وه و ده‌شێ مانه‌وه‌كه‌ی پێوه‌ندی به به‌كارهێنانیه‌وه بێ له‌هه‌ر كاتێكدا ئه‌گه‌ر پێویست بكات.
ئێسته له پاڵ هه‌موو ئه‌وانه‌دا و دوای تێپه‌ڕبوونی 44 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی یه‌كێتیدا، كۆمه‌ڵێك ململانێی تر هه‌ن كه ڕه‌نگه له داهاتوو به چاره‌نووسێكی خراپتر بۆ ئه‌و حزبه یه‌كلا ببێته‌وه، به‌تایبه‌ت دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و حزبه له‌لایه‌ن لاهوور جه‌نگییه‌وه.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ساڵی 1975 دامه‌زراوه، زۆربه‌ی دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌و حزبه ئێسته له ژیاندا نه‌ماون. چاودێران و مێژوونووسان پێیان وایه ئه‌و تاقمه‌ی ئێسته یه‌كێتی به‌ڕێوه ده‌به‌ن، زۆر جیاوازن له‌و دامه‌زرێنه‌رانه‌ی له ساڵی 1975 هه‌وڵیان بۆ یه‌كێتی داوه.
برایم ئه‌حمه‌د كه یه‌كێكه له سیاسه‌تمه‌داره‌كانی كورد سه‌ره‌تای ناكۆكی ئه‌و له‌گه‌ڵ پارتی بۆ ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و دواتر كاریگه‌ری خۆی به‌سه‌ر جه‌لال تاڵه‌بانی داناوه و ته‌نانه‌ت كردوویه‌تی به زاوای خۆی.
هه‌ندێك زانیاری تر...
كێ له ناو یه‌كێتی له ماڵی برایم ئه‌حمه‌ده؟
برایم ئه‌حمه‌د ئه‌گه‌رچی له ڕووی سیاسییه‌وه له یه‌كێتی دوور بووه و دواجار له ده‌ره‌وه‌ی ولاَت مردووه، به‌لاَم كاریگه‌ری سیاسی خۆی به‌سه‌ر تاڵه‌بانی و یه‌كێتی داناوه، ته‌نانه‌ت چه‌ند كه‌سێكی نزیكیشی له‌ناو یه‌كێتی بووه. هه‌ڵۆی كوڕی به‌رپرسی باڵی سه‌ربازی ده‌زگه‌ی زانیاری بووه، شانازی كچی به‌رپرسی یه‌كێتی بووه له ده‌ره‌وه، محه‌مه‌د سابیری زاوای به‌رپرسیارێتییه‌كی زۆری له‌ناو یه‌كێتی هه‌بوو، دواجاریش كه مام جه‌لال بوو به سه‌رۆك كۆمار محه‌مه‌د سابیری كرده باڵوێزی عێراق له چین. جگه له‌مه‌یش دكتۆر له‌تیفی زاوایه‌كی تری برایم ئه‌حمه‌ده به‌رپرسیارێتی له‌ناو یه‌كێتی و له‌و پۆستانه هه‌بووه كه یه‌كێتی به‌ڕێوه‌ی بردووه. كه‌سێكی تریش كه له ناو یه‌كێتییه و جگه له پێوه‌ندی خوێنی ئه‌و كه‌سه خۆی به قوتابی برایم ئه‌حمه‌د ده‌زانێ قوباد تاڵه‌بانییه، قوباد به درێژایی هه‌شتاكان و نیوه‌ی نۆهه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو له ماڵی برایم ئه‌حمه‌د بووه و هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و تێكه‌ڵ به‌سیاسه‌ت بووه.
برایم ئه‌حمه‌د له دوایین رۆژانی ژیانی له دژایه‌تی پارتی پاشگه‌زبووه‌وه
برایم ئه‌حمه‌د له دوایین رۆژانی ژیانی له دژایه‌تی پارتی پاشگه‌زبووه‌وه، ئه‌مه‌یش كاریگه‌ری له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی مام جه‌لال و یه‌كێتی هه‌بووه. كه هه‌ندێك جار وایكردووه مام جه‌لال هه‌میشه ئاگه‌داری پاراستنی پێوه‌ندی بێت له‌گه‌ڵ پارتی.
منداڵه‌كانی شێخ جه‌نگی كه‌ی له ناو یه‌كێتی ده‌ركه‌وتن؟
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له‌لایه‌ن كادیرانی پێشووی یه‌كێتی به "وشه" دراوه، شه‌ش كه‌س له منداڵه‌كانی شێخ جه‌نگی ده‌سه‌لاَتیان به‌سه‌ر یه‌كێتی هه‌بووه و به‌ر له هه‌موو شتێك ویستوویانه ده‌سه‌لاَتی بنه‌ماڵه‌ی برایم ئه‌حمه‌د لاواز بكه‌ن.
یه‌كه‌م جار ئاراسی شێخ جه‌نگی ده‌سه‌لاَتی دارایی له ناو یه‌كێتی پێدراوه و كراوه‌ته به‌رپرسی دارایی یه‌كێتی، هاوكات ده‌سه‌لاَتی رێكخراوی دژه تیرۆر كه سه‌ر داوای مام جه‌لال دانراوه به لاهوور دراوه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگه‌دار كه باس له رۆڵی كوڕه‌كانی شێخ جه‌نگی ده‌كات ده‌ڵێ، ته‌نانه‌ت ناڕه‌زاییه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا به‌شێكی زۆری پێوه‌ندی به ئاراسی شێخ جه‌نگییه‌وه هه‌بوو، بۆیه به‌ر له جیابوونه‌وه‌ی نه‌وشیروان به ئاشكرا و راشكاوی ئه‌مه‌ی به مام جه‌لال گوتبوو.