ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 24ی حوزه‌یران، سه‌رۆك بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ كرد.
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی هاتووه، به داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو ته‌مینه ئه‌حمه‌د عه‌لی دایكی هاوسه‌ری به‌ڕێزتانمان پێ گه‌یشت.
سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێت "سه‌ره‌خۆشیی خۆم ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده و كه‌سوكارتان ده‌كه‌م. له خودای گه‌وره داواكارم كۆچكردوو به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و دڵنه‌واییش به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت".
ئه‌مڕۆ ته‌مینه ئه‌حمه‌د خه‌سووی كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسیی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی كۆچی دوای كرد.