ئۆپراسیۆنه‌كانی سلێمانی بڕیاری دا له سبه‌ینێوه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ جێبه‌جێ ده‌كرێ و هاووڵاتییان به‌پێی ڕێنوێنییه‌كان مامه‌ڵه ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 24ی حوزه‌یران، ئۆپراسیۆنه‌كانی سلێمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا رای گه‌یاندووه، دوای ڕاوێژ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیار دراوه كه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ رابگه‌یه‌نرێ.
دابه‌شكردنی مووچه له ڕۆژانی داهاتوو ده‌ست پێ ده‌كات و له‌كاتی پێویستدا فه‌رمانگا و خه‌زێنه و بانكه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی دارایی، ده‌وامی خۆیان ده‌كه‌ن
له راگه‌یه‌نراوی ئۆپراسیۆنه‌كانی سلێمانیدا هاتووه، له ڕۆژی 25ی حوزه‌یرانه‌وه تا یه‌كی ته‌مووز هاتوچۆی ئۆتۆمبێل له سه‌نته‌ری (ناوبازاڕی) شاری سلێمانیدا ڕاده‌گیرێت و هاووڵاتییان به‌پێی ڕێنوێنییه خۆپارێزی و ته‌ندروستییه‌كان ته‌نیا به پێ ده‌توانن هاتوچۆی بازاڕ بكه‌ن.
روونیش كراوه‌ته‌وه كه دابه‌شكردنی مووچه له ڕۆژانی داهاتوو ده‌ست پێ ده‌كات و له‌كاتی پێویستدا فه‌رمانگا و خه‌زێنه و بانكه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی دارایی، ده‌وامی خۆیان ده‌كه‌ن به‌پێی ڕێكار و ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان، فه‌رمانگه‌كان به‌پێی لیستی مووچه به‌هه‌مان ڕێكار و ڕێنوێنیی ته‌ندروستیی له‌و ڕۆژانه‌ی بۆیان دیاری ده‌كرێت مووچه دابه‌ش ده‌كه‌ن.
ئه‌و بڕیاره‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی سلێمانی له‌كاتێكدایه كه ئاماره‌كانی كۆرۆنا له‌و شاره ڕوو له هه‌ڵكشانه و تا ئێسته زۆرترین تووشبوو له سلێمانی مردوون.