له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی مه‌ترسییه‌كانی زیاتر ته‌شه‌نه‌كردنی په‌تای كۆرۆنا له سنووری گه‌رمیان، كه‌رتی ته‌ندروستی به كه‌مته‌رخه‌م تۆمه‌تبار ده‌كرێ، به‌ڵگه‌یش به‌رده‌سته كه پاش زیاتر له مانگێك، تازه ئامێره‌كانی تایبه‌ت به‌هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردیان كار پێ كردووه.
كۆچه‌ر گه‌رمیانی وه‌ك چالاكێكی مه‌ده‌نی له گه‌رمیان نهێنییه‌كی بۆ "وشه" ئاشكرا كرد و ده‌ڵێ، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی له گه‌رمیان له ماڵه‌وه هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد به‌كار ده‌هێنن، ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له نه‌خۆشخانه‌كانی سنووری كه‌لار و گه‌رمیان مانگێك ده‌بێ ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد به‌كار نه‌هێنراوه.
محه‌مه‌د وه‌هاب نوێنه‌ری گه‌رمیان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ر پشكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به "وشه"ی راگه‌یاند، دوای گله‌یی و داواكارییه‌كی زۆری هاووڵاتییان بۆ كارپێكردنی ئامێره‌كانی تایبه‌ت به‌هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد له نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به كۆرۆنا له كه‌لار، له ئه‌مشه‌وه‌وه ئه‌و ئامێرانه كاریان پێ ده‌كرێت.
زیاتر گوتی، له نزیكه‌وه چاودێریی ره‌وشی ته‌ندروستی ناوچه‌كه ده‌كه‌ین و داوا له هاووڵاتییانیش ده‌كه‌ین پابه‌ندی ڕێنوێنییه‌كانی ته‌ندروستی بن.
سه‌تان كارمه‌ندی بنكه ته‌ندروستییه‌كان له ماڵه‌وه‌ن هاوكاری نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به‌كۆرۆنا ناكه‌ن
لای خۆشیه‌وه عه‌باس عه‌بدولعه‌زیز جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی گه‌رمیان بۆ "وشه" گوتی، ئامێره‌كان هه‌ندێك دره‌نگ گه‌یشتبوون و شاره‌زایی زیاتریان پێویست بووه، بۆیه هه‌وڵه‌كانمان چڕ ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام كاریان پێ بكرێ.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو، داوایان له ته‌واوی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی كردووه هاوكاری كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به‌كۆرنابن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م قۆناغه ترسناكه تێپه‌ڕێنین.
هه‌ڤاڵ ئیبراهیم گوته‌بێژی ئیداره‌ی گه‌رمیان ڕای گه‌یاند، له‌مڕۆوه به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو ده‌ستكراوه به‌كاركردن به ئامێره‌كانی هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد و هه‌ر كه‌سێك كه‌مته‌رخه‌م بێ سزا ده‌درێ.
تا ئێسته له سنووری گه‌رمیان شه‌ش كه‌س به په‌تای كۆرۆنا گیانیان له ده‌ست داوه و زیاتر له 450 هاووڵاتیش تووشی ئه‌و په‌تایه بوون، له‌سه‌نته‌ره‌كانى چاره‌سه‌رى كۆرۆنا كێشه‌ى زۆرى پێویستییه‌كان هه‌یه كه تا ئێسته‌یش مه‌ترسیی هه‌یه له‌و سنووره ته‌نگژه‌كان گه‌وره‌تر بێ.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی