ئاماری تووشبون بە كۆرۆنا لە عێراق هەڵكشانی گەورەی تۆمار كرد

:: PM:06:15:24/06/2020 ‌

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرانسەری دنیا بەردەوامە و ئاماری تووشبوون گەیشتووەتە سەرووی نۆ ملیۆن و 396 هەزار حاڵەت و مردنیش بۆ سەرووی 480 هەزار حاڵەت، وەزارەتی تەندروستی عێراق دوایین ئاماری تووشبوونی راگەیاند كە 79 حاڵەتی مردن و 2200 حاڵەتی نوێی تووشبوونە. 
تووشبوون گەیشتووەتە 36702 حاڵەت
وەك لە دوایین راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەمڕۆ چوارشەم هاتووە، لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا  11445 پشكنین لە سەرجەم تاقیگە تایبەتەكانی پشكنینی كۆرۆنا ئەنجام دراوە و 79 مردن و 2200 تووشبوونی نوێ تۆمار كراون، كە 556ی لە بەغدا و 242 لە بەسڕە و 229 لە سلێمانی و 189 لە واست و 136 لە زیقاڕ و 136 لە میسان و 123 لە كەركووك و 81 لە دیوانییە و 96 لە نەجەف و 89 لە دیالە و 86 لە بابل و 70 لە هەولێر و 55 لە كەربەلا و 40 لە نەینەوا و 30 لە موسەنا و 28 لە سەڵاحەدین و 14 لە ئەنبار.

هەروەها 1061 حاڵەتی چاكبوونەوە هەبووە 59 لە هەولێر و 12 لە دهۆك و هەشت لە سلێمانی و 41 لە كەركووك لەگەڵ 79 حاڵەتی مردن، نۆی لە سلێمانی و دوو لە هەولێر، كۆی ئاماری تووشبوون لە عێراق گەیشتووەتە 36702 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 16814 حاڵەت و مردنیش 1330 حاڵەتە.




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل