نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م موه‌لیده‌ی گوندێكی سنووری گه‌رمیان ده‌بردرێت و ئه‌وانه‌یشی كاره‌كه ده‌كه‌ن به خه‌ڵكی ناوچه‌كه راده‌گه‌یه‌نن كه " لای مه‌حموود سه‌نگاوییه‌وه نێردراون".
گوندی "هه‌وارگه ره‌قه" ده‌كه‌وێته سنووری گه‌رمیان و سه‌ر به پێباز. دانیشتووانی ئه‌و گونده سه‌رچاوه‌ی كاره‌باكه‌یان ئه‌و موه‌لیده‌یه بووه كه نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ بردراوه.
مه‌حموود سه‌نگاوى به خه‌ڵكه‌كه‌ى گوتوه ئێوه چیتر به‌كارى مه‌هێنن
سه‌رهه‌د هاووڵاتییه‌كی دانیشتوونی گوندی هه‌وارگه ره‌قه‌یه و بۆ "وشه" گوتی، له ساڵی 2006ه‌وه ئه‌و موه‌لیده‌یه له‌و گونده دانراوه تا ته‌واوكاری كاره‌بای نیشتمانی بكات و كاره‌با بۆ ئه‌و گونده دابین بكات.
روونیشی كرده‌وه كه نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر هاتووه و له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكدا موه‌لیده‌كه‌یان باركردووه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ نووسرا و یان به‌ڵگه‌یه‌كی فه‌رمیان پێ بێت.
ئه‌و هاووڵاتییه ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه خه‌ڵكی ناوچه‌كه پرسیاریان له‌باره‌ی بردنی موه‌لیده‌كه كردووه و پێیان راگه‌یاندوون كه ئه‌وان له‌لایه‌ن مه‌حموود سه‌نگاوی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتییه‌وه نێردراون و بڕیار دراوه ئه‌و موه‌لیده‌یه ببردێته ئیداری گشتیی یه‌كێتی.
دوای به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌و كاره پێوه‌ندی به مه‌حموود سه‌نگاوی كراوه، به‌ڵام سكرتێره‌كه‌ی به خه‌ڵكی گونده‌كه‌ی راگه‌یاندووه، " ئێوه ئه‌و موه‌لیده‌یه چیتر به‌كار ناهێنن". به‌رپرسانی سنووره‌كه‌یش له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی موه‌لیده‌كه بگه‌ڕێننه‌وه شوێنی خۆی و به‌گوته‌ی هاووڵاتییان تا ئێسته هه‌وڵه‌كانیان بێ ئه‌نجامه.