به‌رپرسانی ته‌ندروستی سلێمانی باس له‌وه ده‌كه‌ن رۆژانه به لێشاو خه‌ڵك روو ده‌كاته سه‌نته‌ره‌كانی پشكنینی كۆرۆنا و دووپاتیش ده‌كه‌نه‌وه كه چاوه‌ڕێی خراپتربوونی دۆخه‌كه ده‌كرێ.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 24ی حوزه‌یران، شه‌ماڵ جه‌بار یاوه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی پێشمه‌رگه له سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، رۆژانه خه‌ڵكێكی زۆر به لێشاو رووده‌كه‌نه نه‌خۆشخانه و سه‌نته‌ره‌كانی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به جۆرێك له توانا‌مان نه‌ماوه ئه‌و هه‌موو پشكنینه بكه‌ین بۆ هاووڵاتییان.
دۆخه‌كه به‌ره‌و خراپتر ده‌چێ
روونیشی كرده‌وه كه سلێمانی له‌وه ده‌رچووه كه وه‌ك رابردوو بتوانین پشكنین بۆ هاووڵاتییان بكه‌ین، رۆژانه ئه‌و سه‌نته‌رانه به ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتیی رووی تێ ده‌كه‌ن، "وامان لێ هاتووه ته‌نیا پشكنین بۆ ئه‌وانه ده‌كه‌ین دۆخیان خراپه و نیشانه‌یان هه‌یه".
شه‌ماڵ پێشبینی خۆی پێشاندا كه دۆخه‌كه به‌ره‌و خراپتر ده‌چێ و داوای كرد هاووڵاتییان خۆیان بپارێزن.
رۆژانه له سلێمانی سه‌تان پشكنین بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه ده‌كرێت كه دۆخیان خراپه و به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش رۆژانه 250 كه‌س له سلێمانی تووشی كۆرۆنا ده‌بن.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی